پزیشكێك بڕوانامه‌كه‌ی ساخته ده‌رچوو
دوای شه‌ش مانگ له ده‌وامكردن له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، كه‌سێك خۆی وه‌كو پزیشك پیشانداوه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا ده‌بێت كه بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (باس‌نیوز) پزیشكێكی ده‌رمانسازی به‌غدادی دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران ده‌وام ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه و ئێستا دۆسیه‌كه‌ی له به‌شی یاسایی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، د. مه‌قسود ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران ئاشكرایكردووه" ئه‌م پزیشكه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به ناوی (س،ص)ه و به‌قسه‌ی خۆی بڕوانامه‌ی ده‌رمانسازی هه‌یه، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه كه بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه، ئه‌وانیش مووچه و ده‌وامی پزیشكه‌كه‌یان راگرتووه".
به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سۆران ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و پزیشكه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران ده‌وامی كردووه‌و كاری گواستنه‌وه‌ی نوسراو و كاره كارگێڕیه‌كان و هێنانی ده‌رمانی پێ كراوه.
به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر فه‌رمان كراوه جگه له راگرتنی موچه‌كه‌ی، مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌شی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.ئه‌م به‌ناو پزیشكه له 16-4-2013 ده‌ستبه‌كار بووه و به‌قسه‌ی خۆی بڕوانامه‌ی كۆلێژی ده‌رمانسازی زانكۆی به‌غدای به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له ساخته‌بوونی بڕواناكه‌كه‌ی دڵنیابووه.