تاڵه‌بانی له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌ماوه
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، له زاری سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه‌وه، بڵاوی كردوه‌ته‌وه: تاڵه‌بانی، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی شاری به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، كه تێیدا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرا، نه‌ماوه‌و بۆ جێگه‌یه‌كی تر گوازراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، له زاری سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێیتییه‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، بڵاوی كردوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌وڵیان داوه سه‌ردانی مام جه‌لال بكه‌ن‌و له نه‌خۆشخانه چاویان پێی بكه‌وێت, به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوون و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه.
وتوشیه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی مانیان گرتوه‌و خێوه‌تێكیان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كدا هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال ببینن، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه پێیانڕاگه‌یاندون كه تاڵه‌بانی له‌نه‌خۆشخانه‌كه، نه‌ماوه‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه سه‌ردانی مام جه‌لال له نه‌خۆشخانه بكات، به‌ڵام به فه‌رمانی خانه‌وه‌داكه‌ی، ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، رێگرییان لێكردوه.
17-12- 2012 ، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه، باری ته‌ندروستیی تێكچوو, دوای 3 ڕۆژ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا كراوه‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا، كه‌س نه‌یبینیوه جگه له هاوسه‌رو دوو كوڕه‌كه‌ی‌و شێخ جه‌نگی برای كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن‌و شوێنه‌كه‌ی ده‌زانن.

سه‌رچاوه ماڵپه‌ری KNNC