بارزانی‌: بڕینی‌ موچه و بودجه‌‌ راگه‌یاندنی‌ شه‌ڕه‌..




 مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕینی‌ به‌شه‌ بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ "راگه‌یاندنی‌ شه‌ڕ" ناوبرد.

به‌پێی هه‌واڵی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بارزانی‌ ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ فاروق كەیماكچی باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراقی فیدڕاڵ رایگه‌یاندووه‌ " هەرێمی كوردستان یەك هەنگاویشی دژی دەستوور نەهاوێشتووە و ئەوە مافێكی دەستووریی خۆمانە لەبواری نەوتدا كار بكەین".

بارزانی هۆكاری نالەباریی بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراقی بۆ سیاسەتی هەڵەی حوكمڕانانی عێراق گەڕاندەوە و هەروەها سەپاندنی ئابڵوقە و نەدانی مووچەی كارمەندانی هەرێم و نەناردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە بە كارێكی نایاسایی لە قەڵەمدا و وتی "هیچ كەسێك ئەو ماف و دەستەڵاتەی نییە مووچەی خەڵكی ببڕێت و ئەو كارە دژی یاسایە و ئێمە ئەم بابەتە بە ڕاگەیاندنی شەڕ لەدژی خەڵكی كوردستان دەزانین".

پەیوەست بە پەیوەندیی و هاوپەیمانێتیی نێوان كورد و شیعە لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا بارزانی جەختی لەسەر پەیوەندیی مێژوویی و مەعنەویی نێوان كورد و شیعە كردەوە و ڕایگەیاند كە گەلی كوردستان هیچ گرفتێكی لەگەڵ شیعەدا نییە، تەنیا گرفت هەڵسوكەوتی حوكمڕانانی بەغدایە.


سه‌رچاوه‌ سایتی NRT