رونكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌لی حه‌مه ساڵحه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی رووداو‌و عه‌لی حه‌مه صالح رایگه‌یان كه
هه‌ركه‌سێك له بزووتنه‌وه گۆران له‌پاش 25/7 خانه‌نیشین كرابێت
من ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران
دوایی ئه‌وه چه‌ند كه‌سێك له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێك ناوی بڵاو كرده‌وه
وتی ئه‌مانه خانه نیشین كراون
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
له‌په‌یجی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو كرده‌وه
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن خانه‌نشینكراوانى گۆڕان!
عه‌لى حه‌مه ساڵح
ئه‌گه‌ر گۆڕان، گه‌نده‌ڵییه‌ك یان نادادییه‌ك بكات خۆمان پێش هه‌موو
كه‌س قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
پاش گوته‌كانى من، كه رامگه‌یاندبوو تاوه‌كو ئێستا بزوتنه‌وه‌ى
گۆڕان
هیچ كه‌سێكى به هیچ پله‌یه‌ك خانه‌نشینه‌نه‌كردووه، هه‌ندێك
براده‌رو ناوه‌ند لیستێك دێنن كه په‌یوه‌ندى به قسه‌كه‌ى منه‌و نییه‌و
ده‌یئاڵێن له گۆڕان.
ئه‌وه‌ى هه‌یه چییه؟
یه‌كه‌م: چه‌ندین كه‌س پێش دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌هۆى
كاروخه‌باتى رابردوویانه‌وه خانه‌نشینكران، له‌گه‌ڵ دروستبوونى
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پشتیوانیكردنى ئه‌و كه‌سانه بۆ بزوتنه‌وه‌كه
نانبڕاوكران گۆڕان هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ى نانى بڕاوى ئه‌مانه بگێڕێته‌وه‌و
گه‌ڕاندیشیه‌وه، به‌شى سه‌ره‌كى ئه‌و لیسته‌ش كه باس ده‌كرێت
ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌رنا گۆڕان هیچ ناوێكى نوێى خانه‌نشینه‌نه‌كردووه.
دووه‌م: راسته ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س كه لایه‌نگر یان هه‌ڵسوڕاو یان
ده‌نگده‌رى گۆڕانن له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ى دوایدا خانه‌نشینكرابن،
به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه خانه‌نشینى ئه‌مانه هیچ كاتێك به‌نوسراوى گۆڕان
نه‌بووه‌و هیچ نوسراوێكى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نییه كه‌دواى
خانه‌نشینكردنى هیچ هه‌ڵوسوڕاوێكى بكات.
بۆنمونه: كه‌سێك خۆى پێشمه‌رگه‌ى دێرین بووه‌و وه‌ك كارى
شه‌خسى خۆى مامه‌ڵه‌ى كردووه‌و خانه‌نشینكراوه، ئه‌مه هیچ
په‌یوه‌ندى به گۆڕانه‌وه نییه و وه‌ك شه‌خس مافى خۆى وه‌رگرتووه،
ئه‌گه‌رنا كام ئه‌ندامى جڤات؟ كام رێكخه‌رى ژوور؟ كام باژێروان؟
به‌نوسراوى گۆڕان خه‌ڵكى خانه‌نشینكردووه یان خۆى
خانه‌نشینكراوه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش به‌هه‌وڵى شخسى خۆى یان وه‌ك
كارى شه‌خسى خانه‌نشین كرابێت‌و گۆڕان ئاگادارى نه‌بێت یان
نوسراوى گۆڕ‌انى بۆ نه‌كرابێت بۆ ده‌بێت گۆڕان به‌رپرس بێت؟
ئه‌وان ده‌ڵێن لیستێكمان پێییه 200كه‌سى گۆڕان خانه‌شینكراوه،
گه‌ر 500كه‌سیش خانه‌نشینكرابێت ئه‌مانه له‌به‌ر رابردووى خۆیان
بووه نه‌ك گۆڕان، به‌نوسراوى گۆرانیش نه‌بووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك
به‌نایاسایى بۆى كراوه‌و مافى ئه‌وه‌ى نییه‌و پێشمه‌رگه‌ى دێرین
نییه با ببڕدرێت.
ئه‌وه‌ى پێویسته باسى ئه‌و 100 هه‌زار كه‌سه بكه‌ن كه به‌پله‌ى
جۆراو جۆر‌و به‌نایاسایى خانه‌نشینكراون كه به‌ده‌یان هه‌زاریان نه
پێشمه‌رگه بوون نه ته‌مه‌نیان ئه‌و مافه‌یان پێده‌دات ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى كادیرى حیزبین بۆیان كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه چه‌ندین
جاش به موچه‌ى به‌رز به‌نایاساى پارتى و یه‌كێتى خانه‌نشینى
كردوون.
فه‌رموون با رێكبكرێته‌وه و چاكبكرێت بزانین چى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت؟