سبه‌ینێ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌تانه موچه وه‌رده‌گرن
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار موچه‌یان پێده‌درێت.
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به KNNCی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج بكرێت و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه موچه‌كه‌یان وه‌ربگرن.
وتیشی: " ئه‌مڕۆش موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شه‌هیدان و ته‌ندروستی خه‌رج كرا".
له باره‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆوه، دلێر تاریق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش له رۆژانی داهاتوودا موچه‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه، كه به‌هۆی زۆری دواكه‌وتنی موچه‌وه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه له شاری هه‌ولێر و سلێمانی، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان فه‌رمانبه‌ران بایكۆتی ده‌وامیان كرد‌و مانیان گرت.