به‌شار ئه‌زیز پێشنیاری چی ده‌كات؟

به‌شار ئه‌زیز پێشنیاری چی ده‌كات؟

رۆژنامه‌نووس به‌شار ئه‌زیز له‌ شاری سۆران له‌بڵاو كراوه‌یه‌كی 

پێشنیارێك بۆ وه‌فدی دانوستكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بڵاو كرده‌وه‌ 

و ئاماژه‌ی به‌و سه‌رچاوه‌ ئاویانه‌ی كه‌ ده‌چن بۆ به‌غدا وه‌ك كارتێكی 

فشار له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كاری بهێنێت و داخوازیه‌كانی خۆی 

بسه‌پێنێت به‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدا






ده‌قی بڵاو كراوه‌كه‌

گەورەترین كارتی فشار كە كورد ئەمجارە ئەتوانێ لە بەرامبەر 

مالیكی بەكاری بهێنێت، گرتنەوەی ئاوە لەسەر خوارووی عێراق...


مالیكی ئەوەی بیەوێ پەنای بۆ ئەبات، تا گەیشتە راگرتنی قووتی 

خەڵك، پێویستە ئەمجارە كورد بیر لەوە بكاتەوە، ئاوی كوردستان 

بگرێتەوە، بەمە دەست دەخەینە قوڕگی مالیكی و هەركات لە 

واقیعدا كاریگەریی ئەمەی بینی، ناچارە چۆكدا بنێت و بێتە ژێر 

باری هەر داواكارییەك كە كورد هەیبێت.