لێدوانی ره‌شید تاهیر له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
تا ئێستا پێنج وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، 3 وه‌زاره‌تی دیكه‌ش به‌پچرپچڕی موچه‌یان پێدراوه, بریكاری وه‌زیری دارایش ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ی پێده‌درێت و موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش به‌پێی ڕیزبه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بێت.
نزیكه‌ی سێ هه‌فته به‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێپه‌ڕده‌بێت و تائێستا هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و كاره‌باو ئه‌وقاف‌و ته‌ندروستی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ موچه‌یان پێدراوه.
لای خۆشیه‌وه ڕه‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به KNNی ڕاگه‌یاند، تا ئێستا نازانن ژماره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه چه‌نده كه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پێی ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت، كه موچه‌یان پێده‌درێت, دوای ئه‌وانیش به پێی ڕیزبه‌ندی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و كاره‌باو ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه ماڵپه‌ری KNNC