لە سلێمانی مانگرتنی فەرمانبەران دەستیپێكرد

لە سلێمانی مانگرتنی فەرمانبەران دەستیپێكرد

لە شاری سلێمانی فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك لەوانە پارێزگای سلێمانی، ئاو و كارەبا بەهۆی دواكەوتنی مووچەكەیانەوە دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرتووەو مانگرتنیان راگەیاندووە. فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئەو شارە مانیان گرت و بۆ ماوەیەک شەقامی 60 مەترییان داخست، دواتر لە لایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان شەقامەکە کرایەوە، ئێستاش فەرمانبەران لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە مانگرتن بەردەوامن. هەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە قەزای رانیە فەرمانبەرانی فەرمانگەی كارەبا مانیان گرتووەو رێگای سەرەكی رانیە – چوارقوڕنەیان گرتووە. 
به‌سوپاسوه‌ وێنه‌كان له‌ماڵپه‌ری رووداو وه‌رگیراون