ته‌قینه‌وه‌یه‌ك (10) كه‌س ده‌كاته قوربانی.. سەرجەمیان کوردن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی تین-ی دوزخورماتوی هه‌ژاند و قوربانیشی لێكه‌وته‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه گه‌ڕه‌كی تین-ی دوزخورماتوی هه‌ژاندوه كه دانیشتوانه‌كه‌ی له هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی (كورد، توركمان و عه‌ره‌بن)، به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه ده‌كه‌س به‌هۆی ئه‌وته‌قینه‌وه‌یه‌وه بونه‌ته قوربانی كه چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شیشیان بریندارن و له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (سبه‌ی) كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه قوربانیه‌كان سەرجەمیان کوردن.
دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبەکە و کۆبونەوەی خەڵک لە شوێنی روداوەکە، ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراو لەشوێنی روداوەکە تەقیەوە و تائێساش ئاماری کۆتایی قوربانییەکان ئاشکرا نەبوە.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری سبه‌ی