حکومەتی کانتۆنی کۆبانی راگەیەندرا

حکومەتی کانتۆنی کۆبانی راگەیەندرا

                  

ئەمڕۆ حکومەتی کاتی کانتۆنی جزیرە راگەیەندرا و سەرۆک و هەردوو 22 وەزیرەکەی کانتۆنەکە سوێندی یاساییان خوارد.

ئاژانسەکانی هەواڵی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردوەتەوە "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی یاسادانانی کانتۆنی کۆبانی کۆبووەوە و دوای راگەیاندنی ناوی سەرۆک و وەزیرەکانی کانتۆنەکە، لە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی یاسادانان سوێندی یاساییان خوارد".

ئاماژەیان بۆئەوەشکردوە "ئەنوەر موسلیم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی کانتۆنی کۆبانی سوێندی یاسایی خوارد".

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاڵایەکی تایبەت بە کانتۆنی کۆبانی ئامادەکراوە.

پێشتر ئەنجوومەنی یاسادانان داوای لە دانیشتووانی کۆبانی کردووە هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی حکومەتە کاتییەکە، بۆ ئاهەنگگێڕان لەبەردەم بارەگای پارتی دیموکراتی کوردی سووریا ئامادەبن.

رۆژی 2014/1/21 حکومەتی کاتی کانتۆنی جزیرە وەک یەکەمین کانتۆن لەچوارچێوەی پڕۆسەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی پەیەدە راگەیەندرا. کانتۆنەکە لە سەرۆک و دوو جێگر و 22 وەزیر پێکهاتووە.


لەکۆی 14 پارتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد، 2 پارتی پێکهێنەری ئەو ئەنجوومەنە (پارتی چەپی کورد و پاتی چەپی دیموکراتی کورد) بەشداری بەڕێوەبەرایەتی کاتی پەیەدەیان کردووە و 12 پارتەکەی دیکەی ئەنجوومەنی نیشتمانی پەیوەست بەو ئیدارەیە نەبوون.