وێنه‌ / بەردەکەی قەرەداغ


/
لەیەکێک لەناوچەکانی قەرەداغ‌و بەدیاریکراوی لە نێوان ھەردو گوندی "تەکییە"و "بەلەکجاڕ"ی سەر بەقەزای قەرەداغ، لەشوێنێکی بەرزدا دو بەردی گەورەی نامۆ ھەیە کە بەشێکی کەمیان پێکەوە نوساوەو لاربوەتەوە.

ھەمیشە وادەردەکەوێت کە لەئان‌و ساتی کەوتندا بێت، بەڵام وەک ھەندێک لەدانیشتوانی ئەو گوندانە ڕونیاکردەوە کە ئەم بەردە مێژویەکی کۆنی ھەیەو ھەرچەند بتەوێت بیخەیت؛ ناکەوێت‌و بەجێگیریی ماوەتەوە.

ئەم بەردە لەلای دانیشتوانی ناوچەکە بە "بەردە سوار" ناسراوەو بوەتە شتێکی سەرنجراکێش بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی سەردانی ئەو شوێنە دەکەن‌و وێنەی یادگاریی لەپاڵدا دەگرن.