ژیارمحمد روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



ژیارمحمد روونكردنه‌وه‌ ده‌دات پارێزه‌ری دۆسیه‌ی كاوه‌

گه‌رمیانی ژیار محمد له‌سه‌ر دادگایكردنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی محمد 

سه‌نگاوی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌په‌یجی فه‌رمی 

خۆی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



ڕونکردنەوەیەکى تر بۆ ئەو سیناریۆيه ى ئەمڕۆ ئەمانە سەیرن 

وادەزانن مناڵ هەڵدەخەڵەتێنن کوا و 

لەکوێدا باسى بەروارى ئازادکردنى مەحمود سەنگاویمان 

کردووە،ئێمە تەنها وتومانە بەم نزیکانە کەچى 

نازانم بۆ خێرا ئەم درۆ زلەیان داتاشى بەناوى منەوە کەمن وتومە(19-)ى مانگ ئازاد دەکرێت....!! 

سەیرە ئەم سیناریۆیەش دەرکەوت کاتێک گومان لەدەستوەردانى یەکێتیم ئاشکراکرد و ئەوەم 

خستەڕوو کە بەم زووانە ئازادج دەکرێت هەر بەپەلە و زۆر زووو ئەمڕۆ دادگا دانیشتنێکى ترى 

لێکۆڵینەوە لەکەیسى شەهید کاوە گەرمیانى ڕێکخست..من لەسلێمانى بووم نەک هەرنەمزانى پێم 

سەیربوو بەو پەلە پەل و هەڵەداوانە کاک کاوە لەتیفى پارێزەرى هاوڕێشم دەڵێت نیو سەعات پێش تر 

بەمنیان وتووە... دەرکەوت ئەم دانیشتنە بەپەلەیە بۆ ئەوەبوو کەدرۆیەکى پێشتریان پێ پینە بکەن و 

بڵێن ئەوەتا دادگا سەربەخۆیە و کەسوکارى کاوە و پارێزەرەکانى کاوە ڕاست ناکەن 19ى مانگە و ئازاد 

نەکرا بڕیارى ڕاگراتنەکە درێژکرایەوە... دوپاتى دەکەمەوە لەو دانیشتنە بەپەلەیە بەهیچ جۆرێک 

ئاگادارنەکراومەتەوە وە لەو درۆ گەورەیەى پارێزەرەکەى مەحمود سەنگاوى و پەیجە لاکۆڵانەکانى 

یەکێتى و سایتە شەقو شڕەکانیشیبان هیچ ئاگادارنیم کەمن وادەى ئازادکردنى مەحمود سەنگاویم 

باسکردبێت باسى بەروارمکردبێت...هەرکەسیش بەڵگەى دەنگى یان ڤزیدیۆى هەیە کەمن وتبێتم 

نۆزدەى مانگ ئەوا بەڵێن بێت ئامادەى هەر بەرپرسیارێتیەکم و لوتى خۆشم ڕەش دەکەم و وڵات 

چۆڵدەکەم ئەگەرنا ئێوە واز لەسیناریۆ بێنن و دانیشتنى بەپەلە ڕێک مەخەن بۆ ئەوەى بیکەنە بەڵگەى 

بێ لایەنى دادگا کە ئەمڕۆ مەحمود سەنگاوى ئازاد ناکات .. ئاخر وەرە دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆى 

بدورێت..یەکێتى و ئەولا بەڵگەى بێ لایەن بونى دادگا بەمە پشتڕاست بکەنەوە کە درۆ بەدەم ئێمەوە 

بکەن و دادگاش دانیشتنەکەیان بۆ تەێدیق بکات.... ئەمەش لینکى ئەو نوسینەى کەبەڵێ دوپاتى 

دەکەمەوە هەزار جارى تر مەحمود سەنگاویش ئازاد دەکەن و تەنها ئەو کەسە دەمێنێتەوە کە 

تاوانەکەى پێ کراوە بکەرى سەرەکى ون دەبێت .. لەوکاتەوەى کەیسەکەش گواستراوەتەوە بۆ 

پۆلیس و یەکێتى دەستى وەرداوەتە کەیسەکە بەهیچ جۆرێک ئاگادارى لێکۆڵینەوەکان ناکرێمەوە پێش 

وەخت کەپێویستە دادگا لایەنەکان ئاگاداربکات کەتەنها منى لێ دەردەکات لە ئاگادارکردنەوە 

پێشتریش 

بەدادوەرە بەڕێزەکەم وتووە بەڵام هەر بەسەرچاو بووە!!!