سه‌رجه‌م ڕێگاوبانه‌كانی هه‌رێم به جووتساید ده‌كرێن
له ساڵی 2010 ماسته‌رپلانی به جووتسایدكردنی رێگاوبانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، كه هه‌رساڵه و به‌شێكی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (باس)ی راگه‌یاندووه: له دوای ساڵی 2010 كاری باش له ماسته‌رپلانی جووتسایدكردندا كراوه، له ساڵی 2014 به‌شێكی تری رێگه‌وبانه‌كان ده‌كرێنه جووتساید و له پلان داندراون.
به‌پێی ئاماری فه‌رمیی پۆلیسی هاتوچۆ، له ساڵانی (2008 تاوه‌كو 2012) زیاتر له 4 هه‌زار و 500 كه‌س به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
زاهیر محه‌مه‌د سه‌رۆكی رێكخراوی هۆشیاریی هاتوچۆ ئاشكرای كردووه كه بۆمان ده‌ركه‌وتووه 20%ی هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆ، بۆ یه‌ك سایدی و خراپیی رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیش شۆفیره‌كان و كواڵێتی ئۆتۆمبێله‌كانن.
جووتسایدیی هه‌ولێر-كۆیه كه زیاتر له 60 كیلۆمه‌تره به‌شێكی له جێبه‌جێكردندایه، به گوته‌ی كامه‌ران ئه‌حمه‌د: ’قۆناخی 1 و 2 كه 37 كیلۆمه‌تره، چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و قۆناخی 3 و 4 گرێبه‌ستی بۆ كراوه ماوه‌ی جێبه‌جێكردنیان دوو ساڵه، كه 25 كیلۆ مه‌تره.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاشكراشی كرد له ساڵی 2014 ده‌تواندرێت جووتسایدی رێگه‌ی كۆڕێ-شه‌قڵاوه -قه‌ندیل 35 كیلۆمه‌تری بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به‌كار بهێندرێت هه‌وڵیش ده‌درێت تا كۆتایی ساڵ هه‌مووی به‌كار بهێندرێت.
گوتیشی: جووتسایدی حاجی ئۆمه‌ران-چۆمان هه‌یه كه له جێبه‌جێكردندایه و تونێلێكیش له‌و رێگایه دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها رێگه‌ی هه‌ولێر – دهۆك به ناوچه‌یه‌كی تردا ده‌هێنین كه له ناحیه‌ی رۆڤیا دێته سه‌ر پردی گۆپاڵ و له نزیك پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز دواتر دێته‌وه عه‌نكاوه كه به‌ته‌واوبوونی ئه‌م رێگایه ماوه‌ی نێوان هه‌ولێر و دهۆك 45 خوله‌ك كه‌م ده‌بێته‌وه.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته روو كه هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان نییه كاری جووتسایدكردن ده‌ستی پێنه‌كردبێت، گوتیشی: ئه‌و مایسته‌رپلانه‌ی رێگه‌وبان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سانی پسپۆڕ دانداراوه، تا ساڵی 2030 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی ماسته‌رپلانه‌كه له ساڵی 2017 هه‌موو رێگه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌بێته جووتساید. ئه‌گه‌ر سنوورداریی بودجه نه‌بوایه له كۆتایی ساڵی 2015 ته‌واو ده‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه تا 2017 هیچ رێگه‌یه‌ك له‌و رێگایانه ته‌واو نابێت یا به‌كار ناهێنرێت، به‌ڵكوو قۆناغ به قۆناغ تا ئه‌و كاته، هه‌موو رێگه‌وبانه‌كان به جووتساید ده‌كرێن و هه‌ندێكی له 2014 یا 2015 به‌كار ده‌هێنرێن.
روونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، خه‌ریكی ماسته‌رپلانی خۆیانن بۆ رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ترام له‌نێو شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنه‌ی دواكه‌وتنی پرۆژه‌كانی رێگه‌وبانه‌كان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێ: نه‌خشه‌سازیی رێگه‌وبان كارێكی ئاسان نییه، پرۆژه‌ی رێگه هه‌یه نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی 2 ساڵی پێویسته، له پلاندانان و جێبه‌جێكردنیشیدا ماوه و بودجه‌ی باشی پێویسته، له كاتی ئه‌نجامدانی رێگاوبانێكدا چه‌ندین ئاسته‌نگی سروشتی و كێشه‌ی موڵكداری و زه‌ویی كشتوكاڵی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێده‌كه‌وێت.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی چه‌ند تونێلێكی راگه‌یاند و گوتی: پرۆژه‌ی رێگه‌ی كۆڕێ- شه‌قڵاوه- قه‌ندیل دوو تونێلی تێدایه، هه‌روه‌ها تونێلی گه‌لی زاخۆمان هه‌یه كه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به پرۆژه‌كه كراوه، هه‌روه‌ها تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتانیش به سێ قۆناغ له جێبه‌جێكردندایه، له سلێمانیش تونێلی پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخانمان هه‌یه، به‌ڵام دروستكردنی تونێل پرۆژه‌یه‌كی ئاسان نییه و شاره‌زایی و ماوه و بودجه‌یه‌كی باشی ده‌وێت.