"نهێنییه‌كانی" كه‌یسی كوشتنی كاوه گه‌رمیانی ئاشكراكرا

كاروان ئه‌حمه‌د برای كاوه گه‌رمیانی له كۆنفرانسه رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لار رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ی له زینداندایه‌و دانی ناوه به كوشتنی كاوه‌دا سێ جار ویستویه‌تی نهێنییه‌كان بدركێنێت و كه‌سانی پشت رووداوه‌كه ئاشكرابكات".
به‌وته‌ی كاروان رێگری له‌و كه‌سه كراوه كه راستییه‌كان ئاشكرابكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنێت كه رێگریان لێكردووه.
كاروان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد چه‌ند رۆژێك پێش تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان بریمه‌ی ره‌ش ژماره كاتی چاودێری ماڵی كاوه گه‌رمیانی كردووه‌و هه‌واڵی پرسیوه.
باسی له‌وه‌شكرد سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ئه‌و تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌شی تێدا بووه كه دانی ناوه به‌وه‌ی ئه‌و كاوه‌ی كوشتووه.
ئاشكراكردنی ئه‌و "نهێنیانه"، دوای رۆژێك دێت له ئازادكردنی مه‌حمود سه‌نگاوی و زاخۆ ئه‌حمه‌د كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و رووداوه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.