به‌شار ئه‌سه‌د: سه‌رقاڵی پاراستنی وڵاتین
به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات نابن وئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی بكرایه ئه‌وا له‌سه‌ره‌تای ده‌ست ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌یكرد ،باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پاراستنی وڵاتن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی ڕِوسیا له زاری به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریاوه بڵاویكرده‌وه كه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش نه‌خراوه‌ته گفتوگۆ‌و به‌رباس.
له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ڕوسیا،له‌دیمه‌شق به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیویستایه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد.
له‌پانزه‌ی ئازاری 2011 خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌كان له‌سوریا سه‌ریهه‌ڵدا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی وڵات وحكومه‌ته‌كه‌ی.
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌وان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پاراستنی وڵاتن‌و ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی نابێت.