دادگای كه‌لار چۆڵكرا

په‌یامنێری "ئێن ئارتی" له‌كه‌لار رایگه‌یاند سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی دادگای كه‌لار دادگاكه‌یان چۆڵكردووه‌و رۆیشتنه‌وه ماڵه‌كانیان، ئه‌وه‌ش پێش به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندان له‌دژی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌لار، كۆمه‌ڵێك نهێنی له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی ئاشكرا بكرێت كه پێشتر به‌هۆی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌وه باس نه‌كراون و خۆپیشاندان له‌شاره‌كه‌دا رێكده‌خرێت.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌لار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت،تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی "ئێن ئاڕتی"، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نوسان و پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی كۆمه‌ڵێك نهێنی له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی ئاشكرا ده‌كه‌ین كه پێشتر به‌هۆی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌وه ئاشكرامان نه‌كردووه".
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی "ئێن ئاڕتی"، به‌شێك له‌نهینیه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌چۆنیه‌تی چاودێری كردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه پێش تیرۆركردنی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌لار وتیشی "له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لاره‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌دژی كوژرانی كاوه گه‌رمیانی و پێده‌چێت له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لاردا بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی مانبگرن وخێوه‌ت هه‌ڵبده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاوه‌كو دۆسیه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی یه‌كلای ده‌كرێته‌وه ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنێ چوار شه‌ممه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌دۆسیه‌ی كوژرانی كاوه گه‌رمیانی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ئازادكرا.
ئازادكردنی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كاتێكدایه كه به‌بڕیاری دادوه‌ر 19ی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌سه‌ركردنی مه‌حمودسه‌نگاوی بۆ مانگی دوو درێژكرایه‌وه.