نێچیرڤان بارزانی و مالیكی باسی جیابوونەوەی هەرێمی كوردستانیان كردووە
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەكێك لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە (ناوچەی سەوز)، نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەوان باسی جیابوونەوەی هەرێمی كوردستانیان لە عێراق كردووەو رایگەیاند "ناكرێ لەسەر بەرمیلێك نەوت یان پارە جیاببنەوە".
لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا دوێنێ بۆ دووەمجار شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد بۆ قسەكردن لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
"ئەگەر جیا ببنەوە لاواز دەبن"
مالیكی ترسی هەیە كە هەرێمی كوردستان لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە جیاببێتەوە لە عێراق، بۆیە داوا دەكات "عێراق لەسەر سامانی خۆی بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە". ئەو مانەوەی هەرێمی كوردستانی لەچوارچێوەی عێراق بە "گرنگ" وەسفكرد و گوتی "دەبێت هەولێر و بەغدا لەچوارچێوەی یەك دەوڵەتدا بن".
سەرۆك وەزیرانی عێراق نایشارێتەوە كە ئەگەر هەرێمی كوردستان لە عێراق جیاببێتەوە ئەوا "لاواز دەبن" و دەڵێ "من دژی هەر جیابوونەوەیەكم لە عێراق كە لەسەر بنەمای نەوت بێ".
مالیكی روو لە كورد دەكات و هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان كە "جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لەعێراق لەسەر بنەمای نەوت لە بەرژەوەندی كورد نییە، بگرە لە بەرژەوەندی عەرەبی سوننە و شیعەش نییە".
بەپێی لێكدانەوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بودجە یەك پارچەیی عێراق دەپارێزێ "دەمانەوێ بودجەیەك هەبێ لەسەر بنەمای سامانی گشتی بێ، ئینجا ئەوە چ لەهەرێمی كوردستان بێ یان لە باشوور و ئەمەش پێویستی بە سیاقێكی سیاسی هەیە كە دەبێ پشت بە سەروەتی نەوت ببەستین".
"نابێت لەسەر بەرمیلە نەوتێك جیاببنەوە"
مالیكی داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات كە دەبێ "سامانی گشتی بە دادپەروەرانە دابەشبكرێ و سەقفی دابەشكردنی سامان و سەروەتەكە دەستووری بێت، هەر ناكۆكییەكیش بێتە پێش لەسەر دەستوور بژاردەی دیكەمان هەیە، كە ئەویش دادگای فیدراڵی و قەزایە". مالیكی رووی قسەكانی لە كورد كرد و گوتی "ناكرێ لەسەر بەرمیلێك نەوت یان پارە جیاببنەوە