سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بڕیاری لابردنم لەسەر داوای كۆمیسیۆن بووەو مالیكی بۆی جێبەجێكردون

سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بڕیاری لابردنم لەسەر داوای كۆمیسیۆن بووەو مالیكی بۆی جێبەجێكردون


سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بڕیاری لابردنم لەسەر داوای كۆمیسیۆن بووەو مالیكی بۆی جێبەجێكردون، ئاماژە بەوەش دەكات نوێنەرەكەی یەكێتیش لەكۆمیسیۆن بەرگری لێنەكردووە.

عەلی قادر سەرۆكی لەكارلادراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی هاووڵاتی رایگەیاند "ناوەڕۆكی بڕیارەكە هەموو نایاساییە، مالیكی جێبەجێیكردووەو كۆمیسیۆنی لەپشتەوەیە، بۆیە سەرتاپای بڕیارەكە سیاسییەو نایاساییەو لەدادگاش تانەی لێدەدەم".

لەبارەی هەڵوێستی نوێنەرەكەی یەكێتی لەكۆمیسیۆن‌و هاوكات سەرۆكی كۆمسیۆنیش، عەلی قادر رایگەیاندووە "كاك سیروان كە نوێنەری یەكێتییە دڵنیام هیچ بەرگری لێنەكردوم، بۆیە رۆڵی هەموویان بەكاك سەربەستیشەوە بەسلبی دەبینم، هەرچەندە ئەو رووی راستی خۆی بۆ دەرخست".

سەرۆكی لەكارلادراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئاماژە بەوەش دەكات كە سەرۆكی كۆمیسیۆن پێیوتووە ئەگەر نێوەرە كوردەكان لەناو كۆمیسیۆن یەك بونایە ئەوە رووینەدەدا.

لەبارەی ئەوەی دەتوانرێت نوێنەرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دووربخرێتەوە عەلی قادر دەڵێت "ئەمە رونادات".

بەبڕیاری نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ‌ ژمارەیەك لەنوێنەرانی كورد لەكۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەكارلادران كە یەكێك لەوانە عەلی قادر بوو كە نوێنەری یەكێتییە لەو كۆمسیۆنە، تائێستاش یەكێتی هیچ هەڵوێستێكی لەو بارەیەو رانەگەیاندووە.