نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیكی له‌كۆبوونه‌وه‌دان
نوری مالیكی و نێچیرڤان بارزانی، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، كۆده‌بنه‌وه، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و جارێكی تر وه‌فدی هه‌رێم و حسێن شه‌هرستانی كۆببنه‌وه.
په‌یامنێری KNN له‌شاری به‌غداد رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كار به‌رێكه‌ری هه‌رێم و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رێوه‌چووه، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی به‌غداد ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدادو هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته شاری به‌غدادو له ده‌ستپێكیشدا له‌گه‌ڵ حسێن شه‌هرستانی جێگری نوری مالیكی بۆ كاروباری وزه كۆبۆوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرابكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ش KNN ده‌ستیكه‌وتوون، له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیكی، هه‌ریه‌كه له وه‌فدی هه‌رێم و به‌غداد له‌نێوان خۆیان كۆده‌بنه‌وه‌و دواتریش جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم و حسێن شه‌هرستانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.