پاره‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه، بۆ پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ(NNA)ی ڕایگه‌یاند، هه‌ر نوسراوێكیان له‌دادگاوه به‌ده‌ستبگات، گشتاندنی پێده‌كه‌ن بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سلێمانی، وتیشی:"نوسراوێكمان له‌دادگای سلێمانییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاره‌كانی (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست.
وتیشی: "بۆیه نوسراومان كردووه بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نازانم‌و ناتوانم هیچ زانیارییه‌كه‌ی تر له‌وباره‌یه‌وه بده‌م".