نه‌مانی پاره بانكه‌كانی هه‌ولێریش ده‌گرێته‌وه
كێشه‌ی نه‌مانی پاره بانكه‌كانی هه‌ولێریش ده‌گرێته‌وه‌و 6 رۆژه موچه‌ی مانگی یه‌كی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتوه.
دوای مانگێك له قه‌یرانی نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی سلێمانی, نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی هه‌ولێریش سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێشتر له 15 و 16ی مانگه‌وه مووچه‌یان وه‌رده‌گرت، تا ئێستا موچه‌یان پێنه‌دراوه, سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌ولێر به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه: له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه پێیان راگه‌یه‌نراوه، پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش نه‌كه‌ن، تا ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، پێشتر هه‌موو مانگێك، له 15 و 16ی مانگ موچه‌یان وه‌رگرتوه, به‌لاَم ئه‌م مانگه پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، تا 25ی مانگ موچه نادرێت, 25ی مانگیش رۆژی شه‌ممه‌یه‌و ده‌وام نیه, بۆیه رۆژێكی تریش دوا ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دلێر تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت و هۆكاری قه‌یرانه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه نانێرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا موزه‌فه‌ر هه‌مزه رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی كارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تیكرده‌وه: قه‌یرانه‌كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌بێت.
وتیشی: سیاسه‌تی دارایی و نه‌وتی هه‌رێم سیاسه‌تێكی زانستییانه نه‌بوه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیش له 2013 به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی ناردوه‌و له ساڵی 2009ه‌شه‌وه عیراق ده‌ڵێت، بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم خۆیه‌تی.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ریKNNC