شه‌کر له جگه‌ره زیانی زیاتره
ژماره‌یه‌ک پزیشکی پسپۆڕ له به‌ریتانیا رایانگه‌یاند: به‌کارهێنان و بونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی شه‌کر له خواردن و خواردنه‌وه گازییه ئاماده‌کراوه‌کاندا له روی ته‌ندروستییه‌وه زیانی زیاتری هه‌یه له جگه‌ره‌کێشان.
گراهام ماکریگار، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی(action on suger) رایگه‌یاند: له ئێستادا کۆمه‌ڵه‌که‌مان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌ڕێژه‌ی له (30%) رێژه‌ی شه‌کر له‌و خواردن و خواردنه‌وه گازییانه‌دا که‌مبکاته‌وه که له لایه‌ن کۆمپانیا به‌رهه‌هێنه‌ره‌کانه‌وه ئاماده ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی شه‌کر هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی که ئه‌وه‌ش له روی ته‌ندروستیه‌وه مه‌ترسییه‌کانی له جگه‌ره کێشان زیاتره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی شه‌کر ئاسانترین رێگایه بۆ رێگه‌گرتن له زیادکردنی کێشی هاوڵاتیان که له ئێستادا نه‌خۆشییه‌کی به‌ربڵاوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سیم مالهوترا، پزیشک له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی کرویدونی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: بونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی شه‌کر له خواردنه‌کانی رۆژانه‌دا پێویست نیه، به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کیه بۆ زیادکردنی کێشی مرۆڤ که ئه‌مه‌ش هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ دروستبونی کێشه له سوڕی خوێن و تێکچونی به‌رده‌وامی ته‌ندروستی و دروستبونی چه‌وری له جگه‌ردا.
له ئێستادا به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له جیهاندا روی له زیادبون کردوه، پزیشکانێش وه‌ک خۆپارێزییه‌ک هۆشداری ده‌ده‌ن له که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شێرنه‌مه‌نی و ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به رێژه‌یه‌کی زۆر له شه‌کر به مه‌به‌ستی ته‌ندروستیه‌کی باشتر.