تانە لەبڕیارەكە دەدرێت
دادوەر بڕیاری ئازادكردنی مەحمود سەنگاویو زاخۆ ئەحمەدی دەركرد
بەیانی ئەمڕۆ دادوەری دادگای كەلار بڕیاری ئازادكردنی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیو زاخۆ ئەحمەدی دەركردو پارێزەرێكی كەیسەكەش رایدەگەیەنێت تانە لەبڕیاری دادوەر دەدەین.
ماوەی چەند رۆژێكە بە"تۆمەتی دەست هەبوون" لەتیرۆكردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، دادوەری دادگای كەلار هەریەك لەمەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانو زاخۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەلاری دەستگیكردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ لەدانیشتنی دادگادا، دادوەر بڕیاری ئازادكردنی ئەو دوو كەسەی دەركردووە.
كاوە لەتیف یەكێك لەپارێزەرەكانی كەیسی كاوە گەرمیانی بەشارپرێسی وت "بەیانی ئەمڕۆ كاتێك دادوەر ئەو بڕیارەی پێدام توووشی شۆكبووم".
وتیشی "ئێمە تانە لەو بڕیارەی دادوەر دەدەینو قبوڵی ناگەین".
شەوی (5-6/12/2013) دەستڕێژی گوللە لەڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی كراو تیرۆركرا، تا ئێستا چەند كەسێك بەتۆمەتی تیرۆركردنەكەی دەستگیكراون.
لای خۆشییەوە ژیار محەمەد یەكێكی تر لەپارێزەرەكانی كاوە گەرمیانی بەشارپرێسی وت "ئەم سیناریۆ پێشبینیكراوبوو، ئێمە پێشتر رامانگەیاندبوو كە یەكێتی لەپێش كۆنگرە بەسیناریۆیەك مەحمود سەنگاوی ئازاد دەكات".
وتیشی "رۆژی (19)ی ئەم مانگە دادوەر بڕیاریدا كە تا رۆژی (2/2) ماوەی دەستبەسەكردنەكەی مەحمود سەنگاوی درێژبكرێتەوە ئێستا نازانین ئەم بڕیارە بۆ دراوە، كە دڵنیان بەشێكە لەو سیناریۆیە".