هۆنراوهیهكی رۆژنامهنوس هیوا جهمال
دەزانم ئیستا بیر لە من دەکەیتەوە…..
بیر لە گفتوگۆی ئێواران و
تەلەفۆنی شەو درەنگ
بیر لە قاوەکەی ئەو رۆژە و
هاتوچونەکەی بەر باران
دەزانی من ناتوانم بیرت لێبکەمەوە؟
ناتوانم بیرت لێبکەمەوە
چونکە دوور نیت
لە خۆم نزیکتری لێمەوە
***
بە کزەی با بڵێن
هەڵنەکا چونکە کزەی جەرگی من دێ
بە خۆر بڵین تینی گەرمی بباتەوە
چون گەرمیی دڵی من لێرەیە
بەفر بۆچی لێرە داکات
خۆ بەفری تۆ هەر نیشتوە
***
گرنگ نیییە
لە خۆڵەمێشی خەیاڵتا هەم یان
لە خەیاڵەکانی شەوانەتدا
وێنەکەمڤلە کونجێکی جانتاکەتدا هەیە یان
گرنگ ئەوەیە تۆ لای من هەموو شتێکی
****
بەشەو بڵێن ئەستێرەکان بکوژێنەوە
ورشەیان دێ
بە مانگ بڵێن بچۆرەوە ئەودیو شاخەکەی ئەوبەردێ
نازدارەکەی من خەوی دێ

دەزانم ئیستا بیر لە من دەکەیتەوە…..
بیر لە گفتوگۆی ئێواران و
تەلەفۆنی شەو درەنگ
بیر لە قاوەکەی ئەو رۆژە و
هاتوچونەکەی بەر باران
دەزانی من ناتوانم بیرت لێبکەمەوە؟
ناتوانم بیرت لێبکەمەوە
چونکە دوور نیت
لە خۆم نزیکتری لێمەوە
***
بە کزەی با بڵێن
هەڵنەکا چونکە کزەی جەرگی من دێ
بە خۆر بڵین تینی گەرمی بباتەوە
چون گەرمیی دڵی من لێرەیە
بەفر بۆچی لێرە داکات
خۆ بەفری تۆ هەر نیشتوە
***
گرنگ نیییە
لە خۆڵەمێشی خەیاڵتا هەم یان
لە خەیاڵەکانی شەوانەتدا
وێنەکەمڤلە کونجێکی جانتاکەتدا هەیە یان
گرنگ ئەوەیە تۆ لای من هەموو شتێکی
****
بەشەو بڵێن ئەستێرەکان بکوژێنەوە
ورشەیان دێ
بە مانگ بڵێن بچۆرەوە ئەودیو شاخەکەی ئەوبەردێ
نازدارەکەی من خەوی دێ