سوده‌كانی پرته‌قاڵ
دكتۆر رازى عه‌زیز له كۆلێژى پزیشكى قه‌سر ئه‌لعه‌ینى میسرى رایگه‌یاند" كه پرته‌قال له ژماره‌یه‌ك ڤیتامینى گرنگ پێك دێت ، كه سوود به مرۆڤ ده‌به‌خشن و گرنگترینایان ڤیتامین C و B یه ، كه كار ده‌كه‌ن بۆ زیاد كردنى تواناى به‌رگرى جه‌سته له هه‌مبه‌ر نه‌خۆشیه‌كان و مادده‌ى ئاسنیش بۆ له‌ش زیاتر دابین ده‌كات ، هه‌روه‌ها تواناى كۆئه‌ندامى هه‌رس زیاتر ده‌كات و ئێسكى مرۆڤیش پته‌وتر ده‌كات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سوودى به‌رچاوى هه‌یه له هه‌مبه‌ر پاراستنى مرۆڤ له نه‌خۆشى شێرپه‌نجه .
هه‌روه‌ها پرته‌قال چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ره بۆ ئه‌نفلۆنزا ، جگه له‌مه‌ش له‌م دوایانه‌دا لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که پرته‌قال چاره‌سه‌ری 9 نه‌خۆشی ده‌کات و سوودێکی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ ، هه‌روه‌ها په‌لکی پرته‌قال ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌یه‌ك که یارمه‌تی ده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆل له خوێن .
هه‌روه‌ها رێگره له به‌رده‌م مه‌ینی خوێن له نێو ملوله خوێنه‌کان و یارمه‌تی ده‌ره بۆ نه‌هێشتنی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها رێگره له به‌رده‌م تووشبوون به نه‌خۆشی دل
پرته‌قال باشترین و گرنگترین میوه‌یه بۆ سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى جوانكارى ڕوخسار ، وه به‌هۆى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ماده‌كانی تێیدایه باشترین سوود به مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
پرته‌قال به‌هۆى بوونى چه‌ندین ڤیتامین و پێكهاته‌ى سروشتى ، وه‌كۆ (شیرینی و ترشی شیرین) سوودێكى پزیشكى زۆرى هه‌یه ، وه له هه‌ریه‌ك له ڤیتامین (Cو Aو B1و B2 پێكهاتووه .
ڤیتامین "C" به‌ناوبنگترین جۆرى ڤیتامینه‌كانه‌و گرنگترین سوودیشى هه‌یه له خواردندا ، وه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت .
ئه‌م ڤیتامینه له زانست‌دا به ترشی "ئه‌سكوربیك" ناسراوه ، وه به شێوه‌یه‌كى فراوان له سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى وه‌كو، بیبه‌رى سه‌وزو سورو لیمۆ و گریپ فروت و شه‌ربه‌تى پرته‌قال و شووتى و په‌تاته‌و سپێناغ و فراوله‌و لاله‌نگى و ته‌ماته‌و كه‌ره‌وزو مۆزدا هه‌یه .
بۆیه توێژه‌ران ده‌لێن" پێویسته له‌سه‌ر خه‌لك له ژه‌مه‌كانى خواردنى ڕۆژانه‌دا گرنگیه‌كى تایبه‌ت به خواردنى ئه‌م ڤیتامینه بده‌ن ، چونكه چه‌كێكى به‌هێزه بۆ به‌رگرى كردن له نه‌خۆشیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه .
به‌پێى هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، خواردنى پرته‌قال و ئه‌و میوانه‌ى ده‌وله‌مه‌ندن به ڤیتامین "C" ، رۆلێكى گرنگ ده‌بینن له كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك .
توێژه‌ران له زانكۆى "هارفارد"ى ئه‌مریكى ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 70 هه‌زار نه‌خۆش ئه‌نجامداوه ، كه تێیدا چاودرێرى سیسته‌مى خۆراك و له‌گه‌ل تێكرایی خواردنى ئه‌نتى ئۆكسیدو فلافۆنۆید كراوه .
له كۆتایشدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى زیاتر ترشیاتى تایبه‌ت به پرته‌قالیان خواردووه ، ئه‌وا زیاتر سه‌ركه‌تووتر بوون له ئه‌گه‌رى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى میوه‌ى پرته‌قالیان نه‌خواردووه .