ئەنجومەنی نیشتیمانی سوری : ڕاگەیاندنی ” بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ” خەنجەر دانە لە شۆڕش

ئەنجومەنی نیشتیمانی سوری : ڕاگەیاندنی ” بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ” خەنجەر دانە لە شۆڕش



لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ئەنجومەنی نیشتیمانی سوری بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی ڕۆژئاوای کوردستانی بە خەنجەردان لە شۆڕش بە ناو دەکات و تیایدا دەڵێت : پارتی یەکێتی دیموکراتی گوایە بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی ڕاگەیاند و ئەوەش هەنگاوێکە لە لایەن سەرجەم پێکهاتەکانی سوریاوە ڕەت دەکرێتەوە لە سەرەتادا لەلایەن پێکهاتەی کورد خۆیەوە ، هەروەها ئەو هەنگاوە خزمەتی ڕژێم دەکات و ئەوەش خەنجەرێکە بۆ پشتی شۆڕشی سوریا .
لە بەردەوامی بیاننامەکەدا هاتووە : لە کاتێکدا وڵاتەکەمان و شارەکانی لە ژێر گەمارۆ ، برسێتی ، وێرانکاری ، بۆردومانی فرۆکەو تۆپ و سەرجەم چەکەکاندایە هەروەها سەرجەم ئەو ئازارانەی ناوخۆیی و دەرەوە کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی دەبنەوە ، ئەوپرۆژەیە هەڕەشەیە بۆ سەر یەکێتی خاکی سوریا و کۆمەڵگای سوریا و خزمەت بە مافی برایەتی کوردەکان ناکات ، ئەو پرۆژەیە کە پارتیەکی بچوک خستویەتیە ڕوو لە کاتێکدا کە گەلی سوریا لەو هەرێمە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری شۆڕش دەبون .
لە لێدوانەکەدا هەروەها هاتووە : بۆ بەرژەوەندی گەلی سوریا دەبێت بە زوترین کات ئەو پرۆژەیە ڕابوەستێنرێت و داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکەین بە تایبەتی کوردەکان کە ئەو پرۆژەیە هەڵوەشێنن و تێکیبدەن .