كۆیه، ئاوێنه‌نیوز: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی ژماره‌یه‌ك
له‌فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی كۆیه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی
به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتوه هاتوه، بەهۆی لێنەهاتویی کۆمەڵێک بەرپرسی
نابەرپرس لەحکومەتی هەرێم، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان رۆژانە ڕوبەڕوی
کێشەی جۆراوجۆر دەبنەوە کە دواهەمینیان پێنەدانی موچەیە.
راشیده‌گه‌یه‌نن، موچەی ئاسایی مانگانە لەزانکۆی کۆیە لەبەرواری ١٥ی هەموو مانگێک دابەشدەکرێت، بەڵام ئەم مانگە وا هەفتەیەک بەسەر ئەم بەروارە تێپەڕی، هیچ ڕۆشناییەک بەدیناکرێت بۆ پێدانی موچە.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌ن‌و ئاماژه‌ده‌ده‌ن، زانکۆکەمان‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکەینەوە ئەگەر تاکۆتایی ئەم هەفتەیە موچەمان پێنەدرێت هەڵوێستی مەدەنی دەگرینەبەر، کە خۆی دەبینێتەوە لەمانگرتن‌و بایکۆتکردنی دەوامی ئاسایی زانکۆ.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی رایانگه‌یاند، ئه‌مه دوه‌م مانگه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت، تائێستا سه‌رۆك‌و وه‌زیرانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا‌و هیچ به‌رپرسێك له‌ئاست ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان دروستكردوه نه‌هاتونه‌ته ده‌نگ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرس‌و هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه نه‌بن‌و موچه‌خۆانیش هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه نه‌بن.
ئاشكراشیانكرد "له‌به‌رامبه‌ر بێ پاره‌كردن‌و شێواندنی ژیانی رۆژانه‌مان، بێده‌نگ نابین‌و تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو مۆڵه‌تان ده‌ده‌ینێ بۆ پێدانی موچه‌كانمان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه‌به‌ر".
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
بانگەوازێک بۆ حوکمەت و ڕایگشتی لەلایەن فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیەوە
وەک ئاشکرایە کە بەهۆی لێنەهاتوویی کۆمەڵێک بەرپرسی نابەرپرس لە حوکمەتی هەرێم، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ڕووبەڕووی کێشەی جۆراوجۆر دەبنەوە. کە دواهەمینیان پێنەدانی مووچەیە. ئێمە وەکو فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە، لێرەوە زانکۆکەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەگەر تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەمان پێنەدرێت هەڵوێستی مەدەنی دەگرینەبەر، کە خۆی دەبینێتەوە لە مانگرتن و بایکۆتکردنی دەوامی ئاسایی زانکۆ. هەروەها حوکمەتیش بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر ژیانمان و هەموو ئەو کێشانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.
مووچەی ئاسایی مانگانە لە زانکۆی کۆیە لە بەرواری ١٥ی هەموو مانگێک دابەشدەکرێت، بەڵام ئەم مانگە وا هەفتەیەک بەسەر ئەم بەروارە تێپەڕی، هیچ ڕۆشناییەک بەدیناکرێت بۆ پێدانی مووچە. ئێمە کە زۆربەمان لە چینی هەژارین و ژیانی ئاسایی خۆمان لەسەر ئەم مووچەیە ڕێکخستووە، توشی چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی بووینەوە، وەکو نەدانی کرێی خان‌و ئاو و کارەبا و نەبوونی پارە بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانەمان. بۆیە داواکارین بەزوترین کات مافەکانی خۆمانمان پێبدەنەوە، ئەگەر حوکمەت توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نییە با دەست لەکاربکێشێتەوە.
ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە