بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان سهبارهت به دواكهوتنی پێكهێنانی كابینهی حكومهتی ههرێم
زیاتر لە دو مانگە یەکەم دانیشتنی پارلەمانی کوردستان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بێ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت، پهرلەمان بەبێ بونی سەرۆکایەتی و لیژنە ناوخۆییەکانی ناتوانێ چاودێری ئەم حکومەتە کاربەرێکەرەی ئێستا بکات، کە خۆی متمانەی پێ نەداوە و لەسەر هیچ یەکێک لەو دۆخ و قەیرانانەی ئێستای هەرێم (خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان ، کەمی کارەبا و سوتەمەنی، نەبونی پارە لە بانکەکان و دوکەوتنی موچە،... هتد) ناتوانێ لێپرسینەوە لە هیچ وەزیرێک بکات و ناشتوانێ لەسەر هیچ بابەتێک کۆببێتەوە . ئەمە جگە لەوەی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دواکەوتنی بودجەی ئەمساڵ کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵک و کۆی پرۆژە و کاروبارەکانی حکومەتەوە هەیە . بۆیە لە سۆنگەی هەست کردنمان بە بەرپرسیارێتی و بۆ دەربازکردنی هەرێم لەم بۆشاییە یاساییە، داوادەکەین هەمو فراکسیۆنەکانی پارلەمانی کوردستان بە زووترین کات وادەی تەواو کردنی یەکەم دانیشتنی رۆژی 6/11/2013 دیاربکەن، بە پێچەوانەوە ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لەگەڵ ئەو فراکسیۆن و پەرلەمانتارانەی کە هاوڕا دەبن لەگەڵمان ناچار دەبین بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، داوای تەواوکردنی یەکەم دانیشتن بکەین لە کورتترین ماوەدا.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان
14/1/2014