كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران له زاری
ره‌شید تاهيره‌وه
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایده‌كات، قه‌یرانی نه‌مانی پاره بانكه‌كانی هه‌ولێریشی گرتۆته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، تا موچه‌ی مانگی 12 دابه‌ش نه‌كرێت موچه‌ی ئه‌م مانگه نادرێت.
ڕه‌شید تاهير بریكاری وه‌زاره‌تی درایی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێم، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ KNN، ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕی 8 ترلیۆن دیناری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كانی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌شه داهاتی نه‌وتیش، وتی: "ئه‌و داهاته‌ی هاتبێته ناو حساباتی دارایی وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌وانه‌ی سلێمانییان كردووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، نه‌مانی پاره بانكه‌كانی هه‌ولێریشی گرتۆته‌وه".
ڕه‌شید تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو دابه‌ش ده‌كرێت‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك.
ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی عێراق‌و هه‌رێمه‌وه، ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی بونه‌ته‌وه.