براكه‌ی كاوه گه‌رمیانی: دەبێت لێکۆڵینەوەکان لەسەرەتاوە دەستپێ بکاتەوە و کەیسەکەش بە تیرۆر بناسێندرێت
بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی وپارێزه‌رانی دۆسییەکەی داوا دەکەن لیکۆڵینەوەکان لە پۆلیسەوە بۆ ئاسایش بگوازرێتەوە و کەیسەکەش بە "تیرۆر" بناسێندرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە لە به‌رده‌م دادگای گشتی كه‌لار بەڕێوەچو، بنەماڵە و پارێزەرانی دۆسییەکەی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی داوایانکرد، لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی تیرۆرکردنی گاوە گەرمیانی لە پۆلیسەوە بگوازرێتەوە بۆ ئاسایش و جگە لەوەش کەیسەکە وەکو "تیرۆر" بناسێندرێت. كاروان ئەحمەد، برای كاوه گه‌رمیانی له كۆنگره رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند:" ئازادکردنی ئەو دو تۆمەتبارە توشی شۆکی کردین، خەریکبو بەڵگەکان بێنە دەست، بەڵام ئەوان ئەو دو تۆمەتبارەیان ئازادکرد".
وتیشی:"داوا دەکەیەن ئەو کەسانەی لە پشت ئەم تیرۆرکردنەوەن ئاشکرا بكرێن".
براکەی کاوە گەرمیانی ئەوەشی خستەڕو، کە لە رۆژانی داهاتودا لەبەردەم دادگای كه‌لار دەست بە مانگرتن دەکەن ناڕەزای و خۆپیشاندانەکانمان بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،" پێویسته دۆسییەی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە پۆلیسی دادوەری لیکۆڵینەوە بسەندرێتەوە و دادوەری گشتی گەرمیانیش لە پۆستەکەی لاببرێت کەسانی بێلایەن لە جێگەی دابنرێت، چونکە ئەو دادوەری تایبه‌تییه، نه‌ك دادوه‌ری گشتی و لە ئاستی گەورەی ئەو کەیسەدا نیە" .
هەروەک جەختیلەوەشکردەوە، کە دەبێت بەپێی مادەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا بکرێت، نەک بەپێی یاسای سزادانی عێراق و سەرلەبەری لێکۆڵینەوەکانیش لە دۆسییەکە لەسەرەتاوە دەستپێبکات.
دەشڵێت: " مەحمود سەنگاوی ئەگەر بێ‌تاوانیش بێت، ئەوە هەڕەشەکانی خۆی بۆ خۆی هۆکارێک بوە بۆ کوشتنی کاوە گەرمیانی".
هاوکات بەوتەی پارێزەرانی دۆسییەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی،" ئازاد كردنی مه‌حمود سه‌نگاوی زاخۆ ئه‌حمه‌د بەهەمو شێوەیەک پێچەوانەی یاسایە."
سەبارەت بە ئازادکردنی عەدنانی حەمەی میناش، پارێزەرەکانی کاوە گەرمیانی ئاماژەیان بەوەکرد کە پەلەیان نیە و لە داهاتودا تانە لەو بڕیارە دەدەن.
رۆژی (19)ی ئەم مانگە، ماوەی (15) رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌حمود سه‌نگاوی و زاخۆ ئەحمەد درێژكرایه‌وه، ئەوەش دوای بونی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی كه (چوار رۆژ به‌ر له تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی) له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوه‌یه كراوه بۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و كه ئێستا له زینداندایه، بەڵام به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی نكۆڵی له‌و په‌یوه‌ندیه نه‌كردوه‌وئاماژه‌ی به‌وه كردوه کە خۆی په‌یوه‌ندی نه‌كردوه و ره‌نگه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئه‌نجام دابێت".
رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی (5)ی كانونی دوه‌می ساڵی رابردو له‌ماڵی باوكی و له‌به‌رده‌می دایكی‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه ته‌قه‌ی لێكراو تیرۆركرا.
تۆماركردنی سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانیش له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی به‌هۆی بونی به‌ڵگه و به‌تایبه‌ت ئه‌و تۆماره ده‌نگیه‌یه كه تێیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر كاوه و جنێوی پێده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژی (12)ی ئه‌م مانگه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كه‌لار، فه‌رمانی ئازادكردنی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، له دۆسیه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی ده‌ركرد و پارێزه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت: به‌پێی ماده‌ی (130) ئازادكراوه و له‌كاتی بونی به‌ڵگه‌دا جارێكی تر ده‌برێته‌وه به‌رده‌م دادگا.
دوای وه‌رگرتنی وته‌ی وه‌ك تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه، دۆسیه‌ی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ره‌وانه‌ی دادگای به‌رایی كه‌لار كرا و دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عاتی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادكرا.
ئا/ هەردی عوسمان