گۆرانیه نوێیه‌كه‌ی كامه‌ران عومه‌ر بۆ كێیه؟
گۆرانی بێژ كامه‌ران عومه‌ر كه‌خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه له‌بواری هونه‌ری گۆرانی ووتن له‌ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانیه‌و به‌نیازه به‌مزوانه بڵاوی بكاته‌وه دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ، له‌و باره‌یه‌وه گۆرانی بێژی ناوبراو له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی و په‌یچی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: تۆ هه‌ر جوانی ناونیشانی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیمه كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌رهه‌م هاتووه‌و كاری بۆ كراوه ،
ئه‌و گۆرانیه‌م له‌هۆنراوه‌ی مامۆستای شاعیر ته‌ها حاجی محموده‌و له‌ئاماده‌كردنی میوزیكی دلێر حسێنه‌و چه‌ندین میوزیكژه‌نی تری به‌ئه‌زموون كاریان تێدا كردووه ، ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌م جیاوازه له‌به‌رهه‌مه‌كانی ڕابردووم و له‌كاری ئاوازی خۆمه ، كاری تۆماركردنی ئه‌و گۆرانیه‌م له‌ستۆدیۆی ڤینۆ كاری بۆ كراوه‌و تۆماركراوه ، به‌نیازم به‌مزوانه دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه .