پارتى، هۆشداریه‌ك ده‌داته یه‌كێتى
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یى
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست لڤین پرێس، كه‌وتوه له چه‌ند رۆژى داهاتوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به نیازه هۆشدارى بدات به یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، به‌هۆكارى له‌مپه‌رخستنه به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانء گۆرانیش سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمء پارتیش پشتگیرى ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست لڤین پرێس، كه‌وتووه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له ئێستادا چوار سیناریۆ بۆ پركردنه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌یه به مه‌به‌ستى كۆتایى هێنانى ناكۆكیه‌كانى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانء بزوتنه‌وه‌ى گۆران، بۆچونى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى حكومه‌ت یه‌ك جێگرى هه‌بێت، گۆرانیش ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ربگرێت پارتیش پشتگیرى ئه‌و بۆچونه ده‌كات. بۆچوونێكى تر ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى حكومه‌ت دوو جێگرى هه‌بێـت، یه‌كێكیان یه‌كێتى بێتء ئه‌وتریشیان گۆران بێت، به‌لاَم پارتىء گۆران تاوه‌كو ئێستا به‌و بۆچوونه رازى نین، سیناریۆى سێیه‌م بۆ پركردنه‌وه‌ى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوونى سێ جێگره كه یه‌كێكیان جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت بۆ كاروبارى وزه بدرێت به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو جێگره‌كه‌ى تر بۆ پارتى ویه‌كێتى بێت، پارتیش ئه‌گه‌ر زۆر ناچار بێت رازیه به‌و بۆچوونه . بۆچوونى چوارمیش ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ جێگرێكى نه‌بێت، له غیابى سه‌رۆكى حكومه‌تیش وه‌زیرێك هه‌موو ێلاحیه‌ته‌كانى وه‌رگرێت.
هه‌ر به پێى زانیاریه‌كانى لڤین پرێس كه له‌و سه‌رچاوه‌یه، ده‌ستى كه‌وتوه، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سووره له‌سه‌ر داواكاریه‌كانىء پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، له به‌رامبه‌ریشدا گۆران به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ناكات به پارتیان راگه‌یاندوه، كه ئه‌وان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئاماده نه‌كردوه ده‌یانه‌وێ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌رگرن پارتیش پشتگیرى گۆران ده‌كات.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌یه‌وێ هه‌ر چۆنێك بێت گۆران به‌ژدارى پێبكات له پرسى به‌ژدارى كردن له پرسى نه‌وت، ئه‌ویش به پێدانى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، بۆ كاروبارى وزه، یاخود به ئه‌ندام بوونى گۆران له رێگایى ئه‌و وه‌زیره‌ى كه پۆستى سیادى وه‌رده‌گرێت له حكومه‌تى نوێ، له لێژنه‌ى بالاَى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شى خسته‌روو، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به گوێرى ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كات بۆ هه‌ر شه‌ش كورسى په‌رله‌مانى، وه‌زیرێك ده‌دات به لایه‌نه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه، وتیشى " له چه‌ند رۆژى داهاتوو پارتى هۆشدارى كۆتایى ده‌داته یه‌كێتى به‌وه‌ى كه چیتر كێشه دروست نه‌كات له به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێء ته‌نازول بكات له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى".