خانەوادەى کاوە گەرمیانى بەنیازن سکاڵا لەسەر مسعود بارزانى و نێچیرەڤانى بارزانى تۆمار بکەن

خانەوادەى کاوە گەرمیانى بەنیازن سکاڵا لەسەر مسعود بارزانى و نێچیرەڤانى بارزانى تۆمار بکەن


بەپێ سەرچاوەیەکى نزیک لە خانەوادەى کاوە گەرمیانى بەنیازن سکاڵاى یاساى 

لەسەر سەرۆکى هەرێم مسعود بارزانى و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران نێچیرەڤان 

بارزانى تۆمار بکەن ، لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا بێ هەڵویستن و هیچ رێکارێکیان 

نەکردووە بۆ ئاشکرا کردنى بکوژى کورەکەیان لەهەرێمى کوردستان کە ئەوان 

سەرۆکایەتى دەکەن .

پارێزەرێکیش کە نەیویست  ناوى ئاشکرا بکرێت بە ئاگاپرێسى راگەیاند :ئەگەر خانەوادەى کاوە 

گەرمیانى سکاڵا تۆماربکەن و دادگا بەپێ مادەى 406 مامەڵەیان لەگەڵ بکات ئەوا بریارى 

دەستگیرکردنى  مسعودبارزانى و نێچیرەڤان بەرزانى دەدرێت .

خانەوادەى کاوە گەرمیانى نێگەران لەوەى سەرۆکى هەرێم مسعود بارزانى تاوەکو ئێستا هیچ 

هەڵویستێکى نەبووە لەسەر ئاشکرا کردنى بکوژانى کاوە گەرمیانى لەکاتێکدا مسعود بارزانى 

سەرۆکى هەرێمى کوردستانە.

چاودێرێکى سیاسیش دەڵێت : مسعود بارزانى لەبەر خاترانەى یەکێتى هیچى 

نەکردووە و دەسەڵاتى دادگاو  ژێر دەسەڵاتى سەوزى نیە تاوەکو ئێستا دوو ئیدارەى 
بوونى هەیە .