له باره‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری دانیال و ئه‌ڤین ئاسۆ

له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌ڤین ئاسۆ ئه‌و هه‌واڵه ناراست ده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاندوه كه هیچ شتێكی نوێ له ژیانی ئه‌ودا روی نه‌داوه
ئه‌ڤین ئاسۆ نوسیویه‌تی " به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه‌دا له‌چه‌ند په‌یجێكی فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك پڕوپاگه‌نده‌ی بێبنه‌ما له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی ئێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌مه‌وێت له‌رێی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌وه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه هیچ شتێكی نوێ له‌ژیانی مندا رووینه‌داوه‌و هه‌موو ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی ده‌كرێن دوورن له‌راستییه‌وه.
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ش كه به‌شوێن ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌وه‌ن، باشتره سه‌رنجیان له‌سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانمان بێت‌و به‌تێبینییه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندمان بكه‌ن، نه‌ك خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌هه‌واڵی ژیانی تایبه‌تیمانه‌وه. رێزم بۆ هه‌مووان "