مەحمود سەنگاوی: تۆمەتباركردنم بەدۆسییەی كاوە گەرمیانی كۆتایی پێهاتووەو جارێكی تر ئامادەنیم بچمەوە بەردەم دادگا
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسدا مەحمود سەنگاوی باسی ئەو تەلەفۆنو نامانەی كرد كە لەنێوان ئەو "تۆمەتبارە سەرەكییەكە" ئاڵوگۆڕكراوەو رایشیگەیاند تۆمەتباركردنم بەدۆسییەی كاوە گەرمیانی كۆتایی هاتووەو جارێكی تر ئامادەنیم بچمەوە بەردەم دادگا.
ئەمڕۆ دوای ئازادكردنی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ رۆژنامەنووسان سازكردو لەو كۆنگرەدا رایگەیاند كە لەدۆسییەی تیرۆكردنی كاوە گەرمیانیدا "بێتاوانە".
لەبارەی ئەو تەلەفۆنو نامانەی كە لەنێوان ئەو و "تۆمەتیارە سەرەكییەكە" ئاڵگۆڕ كراوە، سەنگاوی وتی "ئەو نامانە تەنیا بۆ ئەوە بۆ من هاتووە كە من تەلەفۆن بۆ ئەو بكەمەوەو من لەتاوانەكە تێوەگلێنن، بەڵام من تەلەفۆنم بۆ نەكردووەتەوە".
هەروەها رایگەیاند "تۆمەتباركردنی بەكەیسی كاوە گەرمیانی كۆتایی هاتووەو جارێكی دیكەش ئامادەنیم بچمەوە بەردەم دادگا".
ئەمە سەرەڕای ئەوەی مەحمود سەنگاوی لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا باسی لەوەكرد "كە بۆ سەرحستنی خەباتنی پێشمەرگایەتیو سەروەری یاسا، بەشانازییەوە چووەتە بەردەم دادگا".
بەتۆمەتی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی لەڕۆژی (6/1/2014) مەحمود سەنگاوی لەلایەن دادگای كەلارەوە راگیراوەو ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری ئازادكردنی دەركردو ئازادكردنەكەیشی ناڕەزایەتی كەسوكاری كاوە گرمیانی لێكەوتەوە.