وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گرێت
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گرێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، هۆكاری دواخستنه‌كه، خه‌رج نه‌كردنی موسته‌حه‌قاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ مانگی دوانزه‌ی ساڵی ڕابردوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به KNN ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان موچه‌ی مانگی ڕابردویان وه‌رنه‌گرتووه, بۆیه وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕابگرێت، تا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه موچه‌ی مانگی ڕابردویان پێده‌درێت.
لای خۆشیه‌وه دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند، هۆكاری دواخستنی موچه‌ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هێشتا موسته‌حه‌قاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مانگی 12 ی 2013 خه‌رج نه‌كراوه‌و كه‌ی پێدانی موچه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی هات, ئه‌وكات ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
شاره‌زایه‌كی ئابوریش به KNN ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له دواكه‌وتن و دابین نه‌كردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و وتیشی، نابێت پێدانی موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر حسابی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت.