سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره و وێرانكه‌ری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام هێشتا شوێنه‌وار و زامی ئه‌و كاره‌ساتانه له‌جه‌سته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یدا، ساڕ‌ێژ نه‌بوون و له‌ماوه‌ی23ساڵ حوكمڕانیی كوردیشدا، ئاوه‌دانیی شایسته بۆ ئه‌و شاره ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌ڵه‌بجه؛ به یه‌كێك له قه‌زا گه‌وره و گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژمێردرێت و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی ٤٦ پله‌ی خۆرهه‌ڵات و هه‌ر دوو بازنه‌ی پانی ٣٥-٣٦ پله‌ی باكور و (٨٣)كم له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه دووره و هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران.
ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و له 9،39% ڕووبه‌ری هه‌موو پارێزگای سلێمانی پێكهێناوه.
سنوری هه‌ڵه‌بجه هه‌ریه‌كه له قه‌زاكانی سه‌یدسادق و پێنجوێن و شاره‌زوور له خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ 7 ناحیه‌و زیاتر له 350 گوندی ناوچه‌كه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 338 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
هه‌ڵه‌بجه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانیه‌كاندا دروستكراوه، یهكڕابوونێك له‌وه‌دا هه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروستكراوه، عه‌شیره‌تی جافیش دروستكه‌ر و بنیاتنه‌ری ههڵهبجهبن.
سه‌ره‌تای دروست بوونی شاری هه‌ڵه‌بجه
* یه‌كه‌م خانوو به‌گه‌كانی شیوه‌كه‌ڵ دروستیان كردوه *
بینای سه‌راو پۆلیسخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ساڵی ١٩٣٠ دروستكراوه *
یه‌كه‌م قوتابخانه ساڵی ١٩٢٥ كراوه‌ته‌وه *
ساڵی ١٩٢٩ نه‌خۆشخانه دروستكراوه *
ساڵی١٩٤٠ بۆ یه‌كه‌مجار مۆلیده‌ی كاره‌بایی كهوتوهتهگهڕ *
ساڵی ١٩٢٩ پرۆژه‌ی ڕه‌سمیی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ته‌واوبوو *
ساڵی ١٩٢٤ ته‌له‌گرافخانه دامه‌زراوه *
ساڵی١٩٥٠ ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بوه‌و پێیان وتوه لۆرییه‌كه‌ی عه‌زه
له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین بیروڕای جیا جیا هه‌ن، یه‌كێك له‌و رایانه پێیوایه له ساڵه‌كانی 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دان كردۆته‌وه هه‌ربه‌ناوی خۆیه‌وه ناوی ناوه (ههڵۆچه)پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بجه). رایهكیتریش پێیوایه كه هه‌ڵه‌بجه له (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)ه‌وه هاتووه ، كه میرێكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیه‌كان بووه.
به‌پێی هه‌ندێك شوێنه‌واری كۆن هه‌ڵه‌بجه له‌دێر زه‌مانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی ژیان بووه، چه‌ندین بنه‌ماڵه له كۆنه‌وه دانیشتوی ئه‌و شاره بوون وه‌ك (قه‌ره‌داغی، پێنجوێنی، مه‌ریوانی، بانه‌یی، سلێمانه‌یی، سنه‌یی، جوانڕۆیی، پاوه‌یی، كامیارانی، به‌رزنجی) بوون.
هه‌ڵه‌بجه به‌لانكه‌ی شاعیران ده‌ناسرێ و گه‌لێك كهڵهشاعیر و نوسه‌ر له‌سنوری ئه‌و شاره‌دا هه‌ڵكه‌وتووه كه به‌شێك له دیارترینیان بریتین له: مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، شێخ عوسمان سه‌راجه‌دین نه‌قشبه‌ندی، حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی شاعیری گه‌وره‌ی كورد، نالی شاعیری شاره‌زووری، ئه‌حمه‌د موختار جاف، تاهیر به‌گی جاف، عه‌بدوڵڵا گۆران، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس، شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، عادیله خانم، وه‌لی دێوانه، بابا ڕه‌سوڵی عه‌بابه‌یلێ، تایه‌ر به‌گ و كاردۆخیو چه‌ندینیتر.
هه‌ردوو ئایینی ئیسلام و كاكه‌یی به‌گشتی ئاینی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌وشاره‌ی پێكهێناوه. به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمانگه‌ی ئامار له ساڵی 1977 ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (22411) كه‌س بووه و له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانه‌وه (17) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه ، به‌ڵام له ئاماری ساڵی 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنووری ئیداری قه‌زاكه (115299) كه‌س بووه، له ماوه‌ی ساڵانی 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان 3،3% بووه. به‌پێی هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو شار(6008) یه‌كه بووه، له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گشتیشه‌وه (61) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه.
گرنگترین هاوینه هه‌واره‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه: هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا، سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم، گوڵان، كانی شێخی، بامۆك، ته‌وێڵه، ئاوێسه‌ر، بیاره و چه‌ندین هاوینه ههواریتره. هه‌روه‌ها له سنوری هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ڕووبار و كارێز و كانی به‌ناوبانگ هه‌یه.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1920 هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك قه‌زایه‌كی ناودار سنورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1889 كراوه به قه‌زا، واته هه‌ڵه‌بجه دوای )نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت. مه‌حمود پاشای جافیش یه‌كه‌م قایمقامی ئه‌و قه‌زایه بووه.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له‌رووی ئیدارییه‌وه هه‌ریه‌كه له قه‌زاكانی سه‌یدسادق به 94 هه‌زار دانیشتوان و 1 ناحیه‌و 72 گوند‌و قه‌زای پێنجوێن به 50 هه‌زار دانیشتوان و 2 ناحیه‌و 176 گوند‌و قه‌زای شاره‌زوور به 75 هه‌زار دانیشتوان و 1 ناحیه‌و 38 گوند له‌خۆده‌گرێت.
یه‌كه‌م هه‌وڵی به‌پارێزگابوونی ئه‌و قه‌زایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1968 له‌وكاته‌ی كه هه‌وڵ دراوه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دهۆك و نه‌جه‌ف بكرێت به پارێزگا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. دواتریش بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1999 ه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراوه، به‌ڵام تاكو ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه.
هه‌ڵه‌بجه له‌مێژووی خۆیدا چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه كه دیارترینیان كیمیابارانی ئه‌و شاره‌بوو له‌ساڵی 1988له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه و له‌ماوه‌ی پتر له 20 ساڵ حكومڕانی كوردی رابردووش هێشتا ئاوه‌دانی شایسته بۆ ئه‌و شاره ئه‌نجام نه‌دراوه و زامه قوڵه‌كانی ئه‌و شاره ساڕێبوون.