كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لار كۆبونه‌وه
.jpg)
مه‌ریوان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لار رایگه‌یاند كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی هاتونه‌ته به‌رده‌م دادگا‌و بڕیاره كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نوسی له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ی دادگا بۆ ئازادكردنی ئه‌نجامبده‌ن‌و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نیش له هه‌مان شوێن كۆبونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، دادگای كه‌لاریش چۆڵكراوه‌و ده‌وامی راگرتووه.
دوابه‌دوای بڕیاری ئازادكردنی سه‌نگاوی، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه عادیلانه نیه‌و تانه‌ی لێده‌ده‌ن‌و كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه دادگا كاری له‌سه‌ر نه‌كردوه، تۆمه‌تباره‌كانی ئازاد كردوه.