یاساكانی "داعش" بخوێنه‌ره‌وه
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" چه‌ندین یاسا بۆ ناوچه‌ی "ویلایه‌تی رقه" له سوریا ده‌رده‌كات و هۆشداریش ده‌دات له پابه‌ندنه‌بوون پێوه‌یان.
ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی دووه‌می 2014 چالاكوانانی سوریا رایانگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" ده‌ستی كردووه به تێكدانی مه‌زاره‌كانی ناو مزگه‌وتی "قه‌دیم"ی شوێنه‌واری له شاری ئه‌لرقه و چه‌ندین راگه‌یه‌ندراویشی ده‌ركردووه كه چه‌ندین یاسای بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵاپۆشی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ژن و كچه‌كانی ئه‌و شاره‌دا و رایگه‌یاندووه كه پێویسته ژنان و كچان باڵاپۆشی شه‌رعی ته‌واو بپۆشن كه بریتییه له "عه‌با، سه‌رپۆش، رووبه‌ند و ده‌ستكێش".
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی داعش، پێویسته كچان و ژنان له كاتێكدا له ده‌ره‌وه بن، ده‌نگیان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه و له كاتی دره‌نگ وه‌ختدا له ده‌ره‌وه نه‌بن و له‌گه‌ڵ كه‌سی (نامه‌حره‌م)یشدا نه‌گه‌ڕێن.
ئه‌و گروپه چه‌كداره له راگه‌یه‌ندراوێكی تردا فرۆشتنی (C.D)ی گۆرانی و میوزیك و كارپێكردنیان له‌ناو ئۆتۆمبێل و دووكان و هه‌موو شوێنه‌كان قه‌ده‌غه كردووه و بڕیاریشی داوه وێنه‌ی ژنان و پیاوان له‌سه‌ر هه‌موو دووكانه‌كانی ئه‌و شاره لێبكرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی سێیه‌میدا، "داعش" فرۆشتنی جگه‌ره و نێرگه‌له‌ی له هه‌موو شوێنه‌كاندا قه‌ده‌غه كردووه و ماوه‌یه‌كی داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دووكانداره‌كانه‌وه و هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ره و نێرگه‌له‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
له به‌یاننامه‌ی چواره‌میدا، ئه‌و گروپه چه‌كداره داوای له هه‌موو خاوه‌ن دووكانه‌كان كردووه كه 10 ده‌قیقه به‌ر له كاتی بانگدان دووكانه‌كانیان دابخه‌ن، رێبواره‌كانیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌وه‌ستن و رووبكه‌نه مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژكردن و خۆیان دوانه‌خه‌ن و موسوڵمانانیش له مزگه‌وته‌كاندا دانه‌نیشن بۆ قسه‌كردن، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌ر كه‌سێك له كاتی نوێژدا دووكانه‌كه‌ی بكاته‌وه، یان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت بێت، دووكانه‌كه‌ی داده‌خرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به رۆژ و به‌رواری ده‌رچوونی ئه‌و چوار راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی داعش نه‌داوه.
سه‌رچاوه: CNN
به‌سوپاسه‌وه له‌په‌یجی رۆژنامه‌نووس ژیار محمد وه‌رگیراوه