جێگرانی تاڵەبانی هەڕەشەی وازهێنان لە یەکێتی دەکەن

رۆژنامەی روداوی نزیک لە پارتی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەزاری سەرچاوەیەکی ناویەکێتییەوە بڵاویکردوەتەوە "دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كێشەی زۆری لەنێو یەكێتی دروستكردووەو تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی جێگری سكرتێری گشتی هەڕەشەی وازهێنان بكات لەسەركردایەتی یەكێتیو بەنیاز بووە "روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاوبكاتەوە
ئەوەشی وتووە"كاك كۆسرەت وتی ئەگەر یەكێتی كۆنگرەی چوارەم لەكاتی خۆیدا نەكات ئەوا لەسەركردایەتی نامێنێتو تەنیا وەكو ئەندامێكی یەكێتی دەمێنێتەوە".
هەروەها رایگەیاندووە "كاك كۆسرەت لەسەر ئەو هەڕەشەیە جددی بووە، دواتر برادەرانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی چوونەتە لایو قەناعەتیان پێكردووە كە غیابی ئەو زیانێكی گەورە بەیەكێتی دەگەیەنێت".
لەو بارەوە عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بێئاگایی خۆی لەو هەڕەشەیە نیشانداوەو بەهەفتەنامەكەی رایگەیاندووە "هەر كەس ئازادە چ بڕیارێك دەدات، بەڵام ئەگەر بڕیاری وا بەشێوەیەكی فەرمی درا ئەوكات لەمەكتەبی سیاسی قسەمان دەبێتو دیراسەتی دەكەین".
عەدنان موفتی دەربارەی ئەگەری دواخستنی كۆنگرە رایگەیاندووە "تەنیا چەند رۆژێك ماوەو دەبێت مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوەو وەڵامێكی هەبێت لەبارەی دواخستنی كۆنگرە، دەبێت كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرە راپۆرتی خۆی پێشكەشبكاتو بزانین گەیشتنە كوێ".
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش رایگەیاندووە هیچ لایەنێك نییە لەنێو یەكێتیدا بتوانێت بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی یەكێتی بدات.
فەرید ئەسەسەرد لەوبارەوە رایگەیاندووە "هیچ كەسو دەزگایەك نییە لەنێو یەكێتیدا دەسەڵاتی دواخستنی كۆنگرەی هەبێت".
رایگەیاندووە "نەمەكتەبی سیاسیو نەسەركردایەتیو نە سكرتێری گشتی یەكێتیو بگرە پلینیۆمیش بۆیان نییە كۆنگرە دوابخەن".
فەرید ئەسەسەرد هۆكاری گەرمبوونی قسەوباسەكان لەبارەی ئەگەری دواخستنی كۆنگرە ئاشكراكردووەو رایگەیاندووە "هەرچەندە هێشتا نەبووەتە فەرمی كە كۆنگرە دوادەخرێت، بەڵام بوونی كێشە لەنێو سەركردایەتی یەكێتیدا هۆكاری سەرەكی دەبێت بۆ دواخستنی كۆنگرە".
ئەوەشی راگەیاندووە "ئێستا داوا لەمەڵبەندو مەكتەبەكانی یەكێتی كراوە كە رایان هەبێت ئایا كۆنگرە دوابخرێت، یان نا".
ئەسەسەرد باسی لەوەش كردووە ئەمە یەكەمین جارە حیزبەكەی تووشی حاڵەتێكی لەوجۆرە بووە كە دوای ئەوەی بڕیار لەسەر وادەی كۆنگرە دەدرێتو پلینیۆمیشی بۆ بكرێت، بەڵام كۆنگرە لەوادەی خۆی نەكرێو دوابخرێتو رایگەیاندووە "لەپێڕەوی ناوخۆ باسی ئەو حاڵەتە نەكراوە، لەبەرئەوەش كەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیاری دواخستنی بدات".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بەشێكی ئەگەری دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دەخاتە ئەستۆی لیژنەی پێڕەوی ناوخۆو رایگەیاندووە "تەنیا یەك لیژنە نەیتوانیوە ئەركەكانی خۆی جێبەجێبكات، ئەویش لیژنەی پێڕەوی ناوخۆیە، كێشەی سەرەكیش لەبەردەم ئەو لیژنەیە ئەوەیە كە نەیتوانی بەرنامەیەكی روون بۆ شێوەی سەركردایەتیكردنی یەكێتی یەكلایی بكاتەوە".
سەبارەت بەهەڕەشەی وازهێنانی سەركردەكانی یەكێتیش ئەگەر كۆنگرە دواخرا، ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەی راگەیاندووە "یەك ئەندامیش لەیەكێتی دەربچێت كاریگەری خۆی هەیە".
ئەوەشی ختسوەتە روو پێش هەڕەشەی وازهێنانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، د . بەرهەم ساڵحیش هەمان هەڕەشەی وازهێنانی كردبوو ئەگەر كۆنگرەكە لەوادەی خۆیدا نەبەسترا، بەڵام ئەویش لەو نیازە پەشیمان كرابووەوە.
سەرەتای ئەم مانگە سێ سەركردەی یەكێتی لەتاران بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی رێككەوتنیان ئیمزاكرد، بەڵام نەیتوانی ئەو رێككەوتنە جێبەجێبكەن.
فەرید ئەسەسەرد لەو بارەوە رایگەیاندووە "چاوەڕێین لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی تارانمان پێبڵێن".