بزانە نرخیک عەمرە لە کوردستان جەندە؟


بزانە نرخیک عەمرە لە کوردستان جەندە؟


وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەت بە (49) كۆمپانیای عومرە دەدات‌و خەرجی هەر عومرەكارێكیش لەنێوان (900) بۆ (950) دۆلاری دیاریدەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی، وەزارەتی ناوبراو مۆڵەتی داوە بە (49) كۆمپانیای عومرە.
لەبەشێكی تری ڕاگەینراوەكەدا هاتووە كە خەرجی هەر عومرەكارێك لەنێوان (900) بۆ (950) دۆلاردایە.

لای خۆشییەوە مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشارپرێسی ڕاگەیاند “ئەو كۆمپانیانە تەندەریان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عەمرەی وەزارەتی ئەوقاف وەرگرتووە بەمەرجەكانی وەزارەت ڕازی بوون”.

ساڵانە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی عەمرە لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كوردستان عەمرە دەكەن