پارێزه‌ری كه‌یسی كاوه گه‌رمیانی: دادوه‌ر داوای به‌ڵگه‌ی حزبی بوونی كاوه ده‌كات

ژیار محه‌مه‌د به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" راگه‌یاند له وه‌ڵامی داواكارییه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی كاوه گه‌رمیانی بكرێت، داوه‌ر وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌و تێیدا داواده‌كات به‌ڵگه‌و پێناسێكی كاوه‌ی راده‌ستبكه‌ن كه ئه‌ندام بوونی له حزبی شیوعی بسه‌لمێنێت.
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و داوایه‌ی دادوه‌ر بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌یسه له كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسێكه‌وه بگۆڕێت بۆ كه‌یسی كوشتنی هاوڵاتیه‌كی ئاسایی، دووه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه دانپێدانانی ئه‌و كه‌سه پشتراستبكه‌ینه‌وه كه دانی ناوه به كوشتنی كاوه‌و وتویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاوه شیوعی بووه‌و كوشتویه‌تی".
ژیار محه‌مه‌د راشیگه‌یاند ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌و كه‌سه‌ی دانی ناوه به كوشتنی كاوه‌دا رایگه‌یاندووه به‌ته‌نها بووه‌و به‌ته‌نهاش كاوه‌ی كوشتووه، به‌ڵام به‌وته‌ی هه‌واڵده‌ره نهێنییه‌كان ئه‌و كه‌سه به‌ته‌نها نه‌بووه‌و له ئۆتۆمبیلێكدا بووه كه خۆی شۆفێری نه‌بووه‌و پێشتریش چاودێری ماڵی كاوه‌یان كردووه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌یسی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی باسی له‌وه‌شكرد دادوه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وان ره‌تده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا داواكارییه‌كانی پارێزه‌ری مه‌حمود سه‌نگاوی جێبه‌جێكردووه.