مالیكی دوا پۆستی له ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقی له‌كورد سه‌نده‌وه
.jpg)
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق (رائد ئه‌لبه‌لداوی)كه عه‌ره‌بێكی سه‌ر به‌حزبی فه‌زیله‌یه وه‌ك (پشكنه‌ری گشتی)ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عیراق دامه‌زراند له‌كاتێكدا ئه‌و پۆسته به‌پله‌ی وه‌كیل وه‌زیره و تاكه پۆستی پۆستی كورده له‌ده‌سته‌ی ناوبراو و نزیكه‌ی 8ساڵ بوو ناصح عه‌قراوی به‌رێوه‌ی ده‌برد.
نه‌قشبه‌ندی وتیشی له‌سه‌ر راستی دانانی ئه‌م به‌پرسه نوێیه له‌پۆستێكی تایبه‌ت به‌كورد له‌به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌رێكخه‌ری كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا كردوه و ئه‌ویش بێ ئاگایی خۆی له‌م بڕیاره‌ی ماليكی ده‌ربڕیوه.
نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره و هۆكاری پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و وتی "وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین كه‌سایه‌تی شاره‌زای بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كردبوو به‌ڵام به‌هۆی خه‌مساردیه‌وه ئێستا دوا پۆستی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق له‌ده‌ست كورد ده‌رهێنرا و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی سلبی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ریی كورد له‌م دۆسێیه‌دا ده‌بێت".