مه‌لا عه‌لی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ملا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌په‌یجی خۆی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نج ده‌دات

بسم الله الرحمن الرحيم

روونکردنەوەیەک لەسەر بەرنامەی (لەگەل رەنج) لە کەنالی رووداو

سەرەتا سوپاس بۆ خودای گەورە و سوباس بۆ ھەموو ئەوانەی پشتگیرییان لە حەق کرد، دەمەویت لە چەند دیریک روونکردنەوە بنوسم:

١_ زۆر بەداخەوە کاک رەنج سەنگاوی لایەنگیری یەکی تەواوی پیوەدیاربوو، ئەو پرسیارانەی روبەرووی منی دەکردەوە بە دوورو نزیک پەیوەندی بە ناوەروکی بەرنامەکە نەبوو، تەنیا بۆ ئیستیفزازکردنی من بوو. بە بەریزیان دەلیم خودا لیتخوشبیت بەلام راشکاوانە پیت دەلیم تۆ دادپەروەر نەبوی، ئەوەی چاوەریم دەکرد و باسیان لیوە دەکردی وا دەرنەچوو.

٢_ دوو دکتوریان بانگیشت کردبوو یەکیکیان وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی بوو، ئەوەی تر دکتوریکی دەروونی بوو، لەگەل ریزم بۆ ئەوان بەلام دەپرسم، دکتوری دەروونی چۆن ببوە پسپۆر لە نەخوشیەکانی میشک و بربرەی پشت و کۆمەلیک أشعەی لەگەل خۆی ھینابوو، نازانم نەخوشی دەروونی و أشعەی بربرەی(فقرات) پشت چ پەیوەندییان پیکەوە ھەبوو؟!!! لەگەل ئەوەش باسي ديني دةكرد.چۆن بلیی پسپۆر بیت لە ئایینی ئیسلام. من نەمدەزانی نە پسپۆری نەخوشی دەروونییە یان پسپۆری ئیسک و میشک و بربرەی پشتە یان ماموستای ئاییینیە.

٣_ بەریزیکیان بەناوی وەزارەتی تەندروستی قسەی دەکرد بەلام وامزانی زانایەکی ئایینیە ئایەتی بۆ دەخویندمەوە، ھەتا ئەو ئایەتەی خویندیەوە ھیچ پەیوەندی بە زانستی پزیشکی نەبوو. ئیجازەی ریگە پیدانم نیشان دا بەلام زور بەداخەوە نکۆلی لیکرد، بۆ ئەوە ھیچ نالیم.

٤_ وتاربیژ و ئیمامی مزگەوتیکیان بانگ کردبوو کە بە شاھیدی خۆی پیشەی وتاربیژە و سەر بە وەزارەتی ئەوقافە، ئینکاری ھەموو شتیکی دەکرد، ئەگەر باوەری بە بەلگەی شەرعی ھەبیت ئەوە خۆی باشدەزانیت بەلگەمان دایە دەست، ئەگەر باوەری بە عەقل و تاقیکردنەوە و بەلگەی بەردەست ھەبیت ئەوا لە پیش چاوی بوو خەلک خۆی بەخۆی و بە بەلگە و فەحصی طبی ھاتبوون، لەگەل ئەوەش قسەی لەسەر زانستی پزیشکی دەکرد. زور بەداخەوە بە زمانیکی زور زبر و دوور لە روحی برایەتی و ماموستای ئایینی قسەی دەکرد.

٥_ لەسەرەتای بەرنامەکە وەکو ئیستیفزازکردنیک وتیان با دە کەس ئیستا بین ئەوانەی چارەسەرت کردوون، ھەتا ماموستای ئایینیەکە کرێی ھاتنی ئەو دە کەسەی خستە ئەستۆی خۆی، منیش داوام کرد کە دە کەس بین ئەوانەی چارەسەریان کراوە، چاک دەمزانی ئەوە تەنیا بۆ لەکەدارکردنی من بوو، بەلام وام لیکردن تا ھیچ بیانوویان نەمینی، لەجیاتی دە کەس بە سەدان کەس ھاتن، وینە و فیدیوکان خۆیان دەدوین، من بە ئیزنی خوا بە بەلگەی قورئان و فەرموودە و فحصی طبی و بە شاھیدی ھەموو ئەو کەسانەی چارەسەرکراون بۆم سەلماندن، بەلام ئەوان لەسەرەتاوە بریاریان دابوو باوەر بە ھیچ نەکەن، لەھەمووی سەیرتر منیان تاقی دەکردەوە ئاخۆ لە أشعە دەزانم یان نا. لەپیش چاوی ئەوان ئەوەشم بۆ سەلماندن، من چیتر تاقەتی ئەوەم نییە لەگەل کەسانیک دانیشم کە توانای ئەوەیان نیە راستیەکان ببین و باوەری پیبینن. بی سودە دانیشتن چیتر لەگەل ئەوانە، چونکە لە دور و نزیک ھیچ شتیکیان نەدەزانی لەبارەی طب نبوی،

لە کۆتاییدا دەلیم ھەر حەق سەردەکەوی، ریز و خوشەویستیم بۆ ئەوانەی پالپشتیان کردین و وەلامی ئیمەیان دایەوە. خودا پشتیوانات بیت، ئیمە ئەگەر حەقمان بویت نابیت سەر بە ھیچ حیزبیک بین دەبیت تەنیا بۆ ئیسلام و مرۆفایەتی تیبکوشین ھەر ئەوەشە ئەوانی نیگەران کردووە. چونکە سەر بە ھیچ لایەنیک نین، تەنیا سەر بە ئایینی ئیسلامین. ھیچ کاتیک ھەموو خەلک لیت رازی نابن. بەلینم داوە ھەتا دەمرم دەبیت خزمەت بکەم لە قیامەت ھەموو شتیک روندەبیتەوە.

والسلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە

بەندە/ علي محمود حسن

12/1/2014