فرەژنی چارەسەرە نەك تاوان




هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ

ئەوەی مرۆڤ ‏نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر

مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە ‏بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و

چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ‏ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری

شەرعی بەرز نرخاندووە، وە بەبەهێزترین هۆكاری داناوە ‏بۆخۆشەویستی و

نزیكبونەوە لەنێوان كەسە نامۆ و دورەكان لەیەكتر وەكو خوای گەورە فەرمویەتی: ‏

[وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ‏

ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (21) ‏] (الروم)‏

جا لەوانەی كەبە شەرعی داناوە وەهانی موسوڵمانانی بۆ داوە كردنەوەی دەرگای فرە

ژنیە ‏وەمەرجی داناوە لە سەر پیاوان كە دادوەربن و بۆیەكسانی لەگەڵ ئافرەتاندا

لەشوێنی نیشتە ‏جێبوون و نەفەقەدان و وە توانای ژیانی هاوسەرگیری هەبێت وەك

فەرموییەتی: [فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا

فَوَاحِدَةً ‏] (النسا‌ء: (3)).‏

جا ئەوانەی دەربارەی مێژووی هاوسەرگیری شتیان نووسیووە لەهەموو سیستەمە

مرۆییەكان ‏ئەوەیان ڕاگەیاندوە كەفرە ژنی شتێكی زانراو بووە، وە هەبوە لە هەموو

كۆمەڵگاكاندا لەپێش ‏ئیسلام وەك لەمێژووی هاوسەرگیری (وستر مارك) ئەڵێ‌: (فرە

ژنی بەئیقراری كڵێسا ماوەتەوە ‏تاوەكو سەدەی حەڤدە وە چەند ین جار ئەو حاڵەتانە

دووبارە بوەتەوە) ‏

وە رۆژهەڵات ناسی فەرەنسی (إتیین دینیە) كە موسوڵمان بووە ناوی خۆی ناوە (ناصر

الدین) ‏ئەڵێت: پاشاكانی فەرنسا چەندین ژنیان هەبووە لەهەمان كاتدا لەلایەن كڵێساوە

رێزیان لێگیراوە جا ‏ئەگەر شوێن كەوتوانی كڵێسا هەروەكو جاران مامەڵەیان بكردایە

ئەوە لای ئەوا نیش فرەژنی دروست ‏ئەبو بەڵام كڵێساكانیان كەوتنە بەر كارتێكەری

دەرەكی دور لەرێنماییەكانی مەسیحیەت ‏