نزیكەی 20 ساڵە ژنە پزیشكێكی ئەڵمانی بێ بەرامبەرلە شاخ و گوندەكانی كوردستان خزمەت دەكات
میدیا مستەفا ناوی خوازراوی ژنێكی بەرەگەز ئەڵمانیە لە ساڵی 1990 بەشی پزیشكی گشتی لە زانكۆی هانۆڤەر لە ئەڵمانیا تەواو كردووە و زیاتر لە 20 ساڵە ئەو وەكو پزیشكێك لە شاخ و گوند و ئاواییەكانی كوردستان لە رێگەی پیشەكەیەوە خزمەت بە هاوڵاتییان دەكاتوەك خۆشی باسی لێوە دەكات لە رێگەی كوردانی تاراوگە ئاشنایەتی زیاتری بە گەلی كورد دەبێت و بریاری داوە بێتە كوردستان و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئازایەتی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و میوان پەروەری گەلی كورد زیاتر سەرنجی ئەوی راكێشاوەو وەی كردووە خۆشبەخت بێت بە ژیان لەگەڵ گەلی كورد ئەو بەباشی بە زمانی كوردی دەدوێت و لە ئێستاشدا لە ناوەندێكی تەندروستی لە بناری قەندیل بێبەرامبەر خزمەت بە هاوڵاتیان دەكات .
دكتۆرە میدیا دڵخۆشە بەوەی چارەسەری خەڵكی دەكات , جگە لە دانیشتوانی بناری قەندیل هاوڵاتیان لە چەند شارو شارۆچكەی دیكە سەردانی ناوەندە تەندروستیەكەیان دەكەن .
سەبارەت بە هاوكاری و دابینكردنی داوو دەرمان بۆیان دكتۆرە میدیا رای دەگەیەنێت : لە شوێنە جیاجیاكان هاوكارییان دەكرێت ئەوەش دەخاتە روو ناوەندەكەیان چەند پێویستییەكی هەیە بە دابینكردنی بۆیان دەتوان خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان بكەن .
ئەو پزیشكە ئەڵمانیە بەدەر لە پیشەكەی خۆی شارەزایی باشی لە سیاسەت و دۆزی گەلی كورد هەیەو ڕاوبۆچونی تایبەتی خۆشی لەسەر خەباتی گەلی كوردهەیە.
چیرۆكی دكتۆرە میدیا جێهێشتنی وڵاتەكەی و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كورد وەك پزیشكێك ئەگەر مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستی بێت بۆ پیشەكەی لە هەمان كاتدا باوەڕبونیەتی بە دۆزی گەلی كوردو خەبات و تێكۆشانی.
سەرچاوە : راپۆرتە هەواڵی گەلی كوردستان