سلێمانی؛ وه‌زیری شاره‌وانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تریی راده‌گرێت
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، ئاشكرای ده‌كات پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌ترییه‌كه‌ی
شاری سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانییه‌وه راگیراوه، ده‌شڵێت: ده‌ستێك هه‌یه
نایه‌وێت ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ربگرێت.
یوسف یاسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، به‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندووه
كه راگرتنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌ترییه‌كه‌ی شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی
به3هۆكاره‌وه هه‌یه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م هۆكاری سیاسی و دوه‌م حكومه‌تی هه‌رێم
كاربه‌ڕێكه‌ره و سێیه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌ستێك هه‌یه نایه‌وێت ئه‌و پرۆژه ستراتیجیه
له‌سلێمانی سه‌ربگرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌بودجه‌ی ساڵی رابردوو پاره‌ی پرۆژه‌كه
ته‌رخانكراوه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بوون ته‌نیا ره‌زامه‌ندی وه‌زیری
شاره‌وانی ماوه به‌ڵام واژۆی ناكات.
لای خۆشیه‌وه دڵشاد شه‌هاب، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم
لای خۆشیه‌وه دڵشاد شه‌هاب، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم
ره‌تیكردوه‌ته‌وه راگرتنی پرۆژه‌كه په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری سیاسیه‌وه‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌كردوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی 2013 بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه كه‌متره له‌ده‌رخسته‌كه‌ی ئێستا و پێویستی به‌ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تره كه زیادكردنی
هێمای بۆ ئه‌وه‌كردوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی 2013 بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه كه‌متره له‌ده‌رخسته‌كه‌ی ئێستا و پێویستی به‌ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تره كه زیادكردنی
له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودانیه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌پرۆژه بودجه‌ی 2014
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری، درێژییه‌كه‌ی 146 كیلۆمه‌تره و ماوه‌ی 3مانگه
پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری، درێژییه‌كه‌ی 146 كیلۆمه‌تره و ماوه‌ی 3مانگه
به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می دانراوه كه بڕی 496ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه،
بڕیاره له قۆناغی یه‌كه‌مدا 31 كیلۆمه‌تری ته‌واو بكرێت.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ریKNNC