هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسێون دێتە دەنگ
بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتوو، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە مەڕ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت خۆیان قسەی خۆیان بكەن و كۆببنەوە.
لە بەرامبەر دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بڕیارە هەرسێ لایەنەكەی ئۆپۆزسیۆنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان (گۆران و كۆمەڵ و یەكگرتوو) لە رێگەی كۆبوونەوەیەكەوە هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.
زیاتر لە 124 رۆژ بە سەر هەڵبژاردنی ئەیلولی 2013ی پەرلەمانی كوردستان تیپەریووە، بەڵام تاوەكو ئێستا لایەنە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەر حكومەت و پەرلەمان رێكنەكەوتوون.