ئافره‌تێكی شه‌قڵاوه به هۆی خوێن به‌خشين ژيانی نه‌خۆش له مردن رزگار ده‌كات
خوێن به‌خشين كارێكی پيرۆزو مرۆڤايه‌تی و نيشتيمانی يه
سالانه هه‌لمه‌تی خوێن به‌خشين له شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌لام وه‌ك تێبينی ده‌كه‌ين خوێن به‌خشان هه‌مووی له ره‌گه‌زی نێر (پياو) به‌رچاو ده‌كه‌ون ، زۆر به ده‌گمه‌ن ره‌گه‌زی مێ (ئافره‌ت) به‌شداری هه‌لمه‌تی خوێن به‌خشين ده‌كه‌ن .
بێ گومان خوێن پێداويستی يهكی زۆر گرنگه به تايبه‌تی بۆ هه‌ندێ جۆری نه‌خۆشی وه‌ك كه‌م خوێنی و تالاسيمياو شێرپه‌نجه‌ی خوێن ، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ حاله‌تی وه‌ك: له دايك بوون و رووداوی هاتوچۆو و نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش پێويستی به خوێن وه‌رگرتن ده‌بێت و
بێ گومان زۆر جار نه‌خۆش به يه‌ك (بوتل خوێن) ژيانی له مردن رزگار بووه ....
له شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه ئافره‌تێك به ناوی ( جوانه خان ) له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قلاوه هاوشانی پياوان خوێنی به‌خشی به هاوكاری راگه‌ياندنی ته‌ندروستی و گروپی خوێن به‌خشانی شه‌قلاوه .
جوانهخان له لێدوانێكدا گوتی :
من وه‌ك ئافره‌تێك خوێن به‌خشين به كارێكی پيرۆزو ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم، هه‌ركاتێك هه‌ر نه‌خۆشێك جا پياو بێت يا ئافره‌ت من ئاماده‌م خوێن ببه‌خشم و تا ئێستا (٣) جار خوێنم به‌خشيوه ....
هه‌وه‌ها گوتی : له سالی ٢٠٠٣ له‌گه‌ل گروپێكی خوێن به‌خشان كه ( ٧ ) ئافره‌ت بووين خه‌لكی شه‌قلاوه‌و پيرمام و هه‌ولێر بوون چه‌ندين جار خوێن مان به نه‌خۆشانی تالاسيميا به‌خشيوه و ژيانی ئه‌وانمان له مردن رزگار كردووه.....
جوانه خان تاكه ئافره‌ت بوو له نێو سه‌دان پياوی خوێن به‌خش ، ئه‌و بوتله خوێنه‌ی وه‌ك دياری له رێگای بانقی خوێنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قلاوه پێشكه‌ش كرد به نه خۆشێكی توشبوو به نه‌خۆشی تالاسيميا له سۆران ..
خوێن به‌خشين كارێكی پيرۆزو مرۆڤايه‌تی و نيشتيمانی يهسالانه هه‌لمه‌تی خوێن به‌خشين له شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌لام وه‌ك تێبينی ده‌كه‌ين خوێن به‌خشان هه‌مووی له ره‌گه‌زی نێر (پياو) به‌رچاو ده‌كه‌ون ، زۆر به ده‌گمه‌ن ره‌گه‌زی مێ (ئافره‌ت) به‌شداری هه‌لمه‌تی خوێن به‌خشين ده‌كه‌ن .